یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا: له‌باره‌ی پاره‌ی وه‌رگیراوه‌ی (گوندی كۆری‌و هاوشێوه‌كانی) فه‌توایه‌ك ده‌رده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌یه‌كه‌می قوتابخانه‌ ئیسلامیه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌كات    *****    *****   لقي سليماني يەکێتي زانايان بەشداري پانێلي پيكەوه ژياني ئاييني دەكات    *****    *****   خانه‌ی فه‌توای میسڕ: ئه‌وه‌ی گومانی له‌ كتێبی (صحیح البخاری) هه‌بێت فاسقه و شاهێدی لێ‌ وه‌رناگیرێت    *****    *****   به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان خولێكی رۆشنبیری بۆ زانایان كرایه‌وه‌    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری هه‌شته‌مین ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی مۆڵه‌ت پێدانی قورئانی پیرۆز ده‌كات    *****    *****   لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات   
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا: حوكمی شه‌رعی بانگی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال روون ده‌كاته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/02/2019 : 11:35:35
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی 5/2/2019 لێژنه‌ی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌و پرسیارو راجیاییه‌ی له‌باره‌ی بانگدانی رۆژی هه‌ینی پێش زه‌وال كۆبویه‌وه‌‌و حوكمی شه‌رعی ئه‌و پرسه‌ی روون كردنه‌وه‌.
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ زۆرێك له‌ مامۆستایانی به‌رێزی ئایینی له‌ كوردستان ئه‌و پرسه‌یان ئاراسته‌ی لێژنه‌ی ناوبراو كرد بوو، وه‌ له‌هه‌ندێ‌ مزگه‌وت پێش زه‌وال بانگ ده‌درا، ئه‌مه‌ش كێشه‌‌و ناروونی حوكمی شه‌رعی لای به‌شێكی هاوڵاتیان لێ‌ كه‌وتبووه‌وه‌.
لێژنه‌ی باڵای فه‌توا له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وتاربێژانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك پێش كاتی شه‌رعی –زه‌وال- بانگ ده‌ده‌ن‌و ده‌ست به‌ وتاری هه‌ینی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ دوای سه‌رنج دان بۆ رای زانایانی فیقهی ئیسلامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی به‌ پێویست زانیوه‌.