یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شێخ ئیبراھیم شەمێرانی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   لەساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا (حاجی مەلا حسن مرۆ)دا    *****    *****   یەکێتی زانایان جەژنی رەمەزان لەهەموو لایەک پیرۆز دەکات    *****    *****   لقی هەولێری یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان بەشداری ئاشتەواییەک دەکات    *****    *****   ئەم بەرهەمە (چەمکی هاوڵاتیبوون) کەوتە بەر دیدی خوێنەران    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشدار کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا شفیق ئێدلبی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی تایبەت بە کۆرۆنا دەکات    *****    *****   بەهۆی وەفاتی خۆشکیانەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا مەلا خدر خەلیفانی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عمر بێکڵۆیی کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان دەدرێت   
حوكمی سه‌فه‌ركردنی ئافره‌ت بۆ حه‌ج‌و عومره‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/02/2019 : 12:47:05
قه‌باره‌ی فۆنت

ماوه‌یه‌كه‌ پرسیاری ئه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ده‌كرێت، كه‌ ئایا دروسته‌ ئافره‌ت سه‌فه‌ری حه‌ج یان عومڕه‌ بكات بێ‌ ئه‌وه‌ی مه‌حره‌می خۆی له‌گه‌ڵ بێت؟

له‌و باره‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای لێكۆڵینه‌وه‌‌و به‌دوا داچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌، به‌ نوسراوی فه‌رمی له‌ به‌رواری 19ی2ی2019 حوكمی شه‌رعی له‌و باره‌وه‌ روون كردۆته‌وه‌.

به‌ پێی فه‌توای ئه‌نجومه‌نی باڵا فه‌توا دروسته‌ ئافره‌ت گه‌شتی حه‌ج‌و عومڕه‌ی واجب ئه‌نجام بدات به‌ ته‌نیا به‌و مه‌رجه‌ی رێگا ئه‌مین بێ‌‌و هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌ئارا نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و گه‌شته‌ واجب نیه‌ بۆ ئافره‌ت تا ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ مه‌حره‌م یان ئافره‌تانی جێی متمانه‌ بۆی رێك ده‌كه‌وێ‌.

له‌ فه‌توایه‌ هاتووه‌، كه‌ له‌ حه‌ج‌و عومره‌ی سوننه‌ت‌و له‌ گه‌ڵ مه‌حره‌می خۆی یان ئافره‌تانی متمانه‌پێكراو ئاساییه‌ ئافره‌ت ئه‌و گه‌شته‌ ئه‌نجام بدات.

له‌ به‌شێكی تری فه‌توایه‌كه‌ هاتووه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌توا به‌ پێی سه‌رده‌م گۆڕانی تێدا روو ده‌دات، وه‌ گه‌شت بۆ وڵاتی سعودیه‌ به‌ فرۆكه‌ ئه‌نجام ده‌درێت‌و له‌ هه‌موو شوێنه‌كان كامیڕای چاودێری هه‌یه‌‌و مه‌ترسی نیه‌‌و ئارامی هه‌یه‌، دروسته‌ ئافره‌ت له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی جێی متمانه‌‌و باوه‌ڕپێكراو وه‌ به‌ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن له‌ هاوسه‌ری خۆی ده‌توانێ‌ گه‌شتی عومڕه‌ی سوننه‌ت ئه‌نجام بدات‌و له‌رووی شه‌رعه‌وه‌ ئاساییه‌.