یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   چەندین نووسراو و پەرتووكی بە نرخ لە كتێبخانەی زانایەكی ئایینیی سۆران پارێزراون    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ بۆنه‌ی مانگی مەولودو له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   دهۆك: ئێكەتیا زانایان داخازا نەهێلانا دیاردا چێكرنا زادی دكەت د مەراسیمێن تازیادا    *****    *****   ئامێدی: شاندەکێ لقێ ئێکەتیا زانایێن ئاینێ ئیسلامێ سەرەدانا رێڤەبەریا هاتوچویا قەزا ئامێدیێ کر    *****    *****   ئامێدی: بەرپرسێ لقێ زانایان پشكداری د مەراسیمەكا ب داوای هاتنا خولەكا زانستێن قورئانا پیرۆزدا كر    *****    *****   كۆیە: شاندێكی باڵای زانایانی لق بەشداری لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی مزگەوتێكدا دەكات    *****    *****   پەیامى پیرۆزبایى پارێزگارى هەولێر، بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبایی لە یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان   
حوكمی كڕینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌یاره‌و موڵكانه‌ی كه‌ حكومه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرێت
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/02/2022 : 00:10:31
قه‌باره‌ی فۆنت
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
           وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه‌ ئاراسته‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵا كرا:
(كه‌سانێك له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ سه‌یاره‌ی خۆیان دێنه‌وه‌ كوردستان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌كانیان له‌ژێر ئه‌و مۆدیل و كوالێتیانه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم دیاری كردووه‌، بۆیه‌ حكومه‌ت له‌ گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل ڕایانده‌گرێت ونایه‌ڵێت سه‌یاره‌كانیان بێننه‌ ژووره‌وه‌، ودوای ئه‌وه‌ی كه‌ خاوه‌ن سه‌یاره‌كه‌ و یستی به‌سه‌یاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گومرگێكی زۆری وای ده‌خه‌نه‌ سه‌ر كه‌ وا قازانجیه‌تی سه‌یاره‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت بۆیان و به‌ فڕۆكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، حكومه‌تیش پێیان ده‌ڵێت ته‌نها تا ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بۆتان هه‌یه‌ سه‌یاره‌كه‌تان ببه‌نه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ ودوای یه‌ك ساڵبه‌ موزایه‌ده‌ ده‌یانفرۆشین به‌ سكرابچی و پاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، ئینجا زوربه‌ی خاوه‌ن سه‌یاه‌كان به‌ناچاری سه‌یاره‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن، پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا سكرابچی بۆی دروسته‌ ئه‌و جۆره‌ سه‌یارانه‌ له‌ موزایه‌ده‌كان بكڕێته‌وه‌؟) 
ئه‌نجومه‌ن دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆی له‌ به‌رواری 8/2/2022  به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌: 
كڕینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ سه‌یارانه‌ كه‌ حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون به‌ به‌هه‌ر هۆكارو پاساوێك بێت به‌دروست نازانین، بۆیه‌ پێویسته‌ موسوڵمانی خۆپاریز وپابه‌ند خۆی لێی بپاریزێت، چونكه‌ له‌ ڕووی شه‌رعییه‌وه‌ دیار نییه‌ و  نازانرێت كه‌ ئایا ئه‌و سه‌یارانه‌ له‌ موڵكی خاوه‌نه‌ه‌كانیان ده‌رچوون، و به‌دڵ خاوه‌نه‌كانیان وازیان لێهێناون یاخودنا ، پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ریشمان (درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رموێ: (لا يحل مال امرئ مسلم إلا بطيب نفس منه). حديث صحيح أخرجه أحمد والبيهقي والدارقطني وغيرهم. 
والله تعالى أعلم
و صلى الله على سيدنا محمد و على آله و صحبه و سلم

                                     ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
                                 14/ رجب/ 1443ك = 15/2/2022ز = 26/ ڕیبه‌ندان/ 2721ك