یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی داڕشته‌كانی كاری خێرخوازی روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/07/2023 : 21:26:45
قه‌باره‌ی فۆنت

 

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.          

وبعد:

 

 دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی فه‌توای لقی پشده‌رمان كۆمه‌ڵێك پرسیاریان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد به‌ ژماره‌ (22) له‌ به‌رواری 9/5/2023 سه‌باره‌ت به‌ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ نه‌خۆش و هه‌ژاران ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری 7/6/2023 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه‌:

1-  ئه‌صل وایه‌ له‌ناو موسوڵمانان كاری هاوكاری و هاریكاری په‌ره‌ی پێبدرێت چونكه‌ ئه‌وه‌ فه‌رمانی خودای گه‌وره‌و ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمانه‌ – صلی الله علیه وسلم-.

2-  پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ كاری خێرخوازی كه‌سێكی ته‌قوادار و ده‌ستپاك و لێزان بێت.

3-  پێویسته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی كۆی ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ كارێكی مه‌شروع و دروست بێت.

4-  ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌ستێت به‌ كاری كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ پێویسته‌ كاره‌كه‌ی ته‌نها به‌ شێوه‌ی خۆ به‌خشی بێت و نابێت له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌وه‌ری ده‌گرێت هیچی بۆ خۆی لێهه‌ڵبگرێت، چونکە كاره‌كه‌ی نا چێته‌ چوارچێوه‌ی صینفی كۆكه‌ره‌وانی زه‌كات (العاملین علیها). به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ به‌ خێر به‌خشه‌كه‌ی وت كه‌وا بڕێك پاره‌ له‌و پاره‌یه‌ ده‌گێڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌رك و ماندوبوون یان مه‌سره‌فی گه‌یاندنی به‌ هه‌ژاران..هتد ئه‌وا به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی ڕێك ده‌كه‌ون له‌ سه‌ری دروسته‌.

5-  ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی پاره‌كه‌ كۆ ده‌كاته‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ بوو كه‌ زه‌كاتی پێ ده‌شێت دروست نییه‌ بڕێك له‌و پاره‌یه‌ گلداته‌وه‌ بۆ خۆی، مه‌گه‌ر به‌ خێر به‌خشه‌كه‌ بڵێت.

6-  ئه‌گه‌ر پاره‌ی كۆكراوه‌ زیاد بوو له‌و هه‌ژاره‌ یاخود له‌و نه‌خۆشه‌ی كه‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی بۆ كراوه‌، دروست نییه‌ ئه‌و بڕه‌ زیاده‌یه‌ بدرێت به‌ هه‌ژارێك یان نه‌خۆشێكی دیكه‌ مه‌گه‌ر به‌ ڕه‌زامه‌ندی هه‌ژاره‌كه‌ یان نه‌خۆشه‌كه‌ بێت چونكه‌ ئه‌صل وایه‌ هی ئه‌وان بێت.

 

 

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وأصحابه أجمعین.

 

 

 

 

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا

 18ذو القعده‌/ 1444ه = 7/6/2023ز = 17/جۆزه‌ردان/2723ك