قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پارێزه‌ری به‌ڕێز پرسیارێكیان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا كرد سه‌باره‌ت به (حوكمی وه‌رگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه)، كه دادگا بڕیار ده‌دات ئه‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه بڕێك پاره بدات به پارێزه‌ری براوه له ده‌عواكه‌دا، بێجگه له‌وه‌ی كه كه‌سی دۆڕاو ده‌بێت پاره‌ش بدات به پارێزه‌ره‌كه‌ی خۆی) ئه‌نجومه‌ن له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری 6/صفر/1445ه = 22/8/2023 دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ڵگه شه‌رعیه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دانه‌وه:
ئاشكرایه كه كاری پارێزه‌ری كارێكی پیرۆز‌و دروسته‌و له فیقهی ئیسلامی‌دا ده‌چێته خانه‌ی بریكاری به كرێ (الوكالة بالأجر) به به‌ڵگه‌ی قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ر – صلی الله علیه وسلم- و كۆده‌نگی زانایان، ئه‌نجومه‌ن له فه‌توایه‌كی تایبه‌تدا له میانه‌ی دیاری كردنی داڕشته‌كانی كاری پارێزه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌ن كراوه ئه‌نجومه‌ن به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی پێیان وابوو كه وه‌رگرتنی كرێی ماندوبونی پارێزه‌رایه‌تی (أتعاب المحاماه) له‌و كه‌سه‌ی كه هه‌موو ده‌عواكه‌ی یان به‌شێكی دۆڕاندووه .. حه‌رامه‌و پێویسته پارێزه‌ران وه‌رینه‌گرن با دادگاش دیاری بكات و پێی بدا، وه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ڕێكاره ئیداریه‌كان وه‌ریشیان گرت پێویسته بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاوه‌نی و، ده‌بێت ته‌نها ئه‌و پارێزه‌ره براوه‌یه مافی ماندووبوونی خۆی به‌ته‌واوی له بریكار بۆ كراوه‌كه‌ی خۆی وه‌ربگریت، چونكه وه‌رگرتنی ئه‌و كرێیه یان ئه‌و پاره زیاده‌یه له‌به‌رامبه‌ر هیچ كارێك نییه و له هیچ بابێكی شه‌رعی جێگه‌ی نابێته‌وه، بۆیه ده‌چێته خانه خواردنی ماڵی خه‌ڵكی به به‌تاڵ و بێ به‌رامبه‌ر خوای په‌روه‌دگاریش ده‌فه‌رموێت: [وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِل]{سورة البقرة، الآية: 188} .
له كۆتاییدا ده‌ست خۆشیمان هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و پارێزه‌ره به‌ڕێزانه‌ی مه‌به‌ستیانه پابه‌ند بن به شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت به‌دوای پاره‌ی حه‌ڵاڵدا بگه‌ڕێن و دادپه‌روه‌ری بهێننه‌دی. وه داوا له سه‌ندیكای پارێزه‌ران ده‌كه‌ین كه كار بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكاره شه‌رعیه‌كان له‌م بابه‌ته‌دا.
(والله تعالی أعلم)
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وأصحابه أجمعین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
6/صفر/1445ه= 22/8/2023 = 31/خه‌رمانان/2723ک