یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات    *****    *****   زاناو کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا محمد شەڵماشی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی ئه‌نجامدانی عومره‌ به‌ قه‌رز، به‌ شێوازی قیست روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/02/2024 : 21:16:49
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی سه‌فه‌ری عومره‌ له‌ ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌وه‌ به‌ قه‌رز و به‌شیوازی قیست، واته‌: كۆمپانیاكه‌ ڕێك ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ عومره‌كاره‌كه‌ له‌ سه‌ر مه‌بله‌غێك پاره‌ كه‌ به‌و مه‌بله‌غه‌ عومره‌كاره‌كه‌ ده‌بات بۆ شوێنه‌ پیرۆزه‌كان و مه‌سره‌فی ده‌كات تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پاشان عومره‌كاره‌كه‌ به‌ شێوه‌ی قیست پاره‌كه‌ ده‌داته‌وه‌ به‌ كۆمپانیاكه‌، ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتی ئاسایی خۆیدا له‌ به‌رواری 3/ شعبان/ 1445ك = 13/2/ 2024ز دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌چاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی به‌ گشتی وسه‌رچاوه‌كانی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) به‌ تایبه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

1- روون و ئاشكرایه‌ یه‌كێك له‌ مه‌رجه‌كانی واجب بوونی حه‌ج و عومڕه‌؛ بریتیه‌ له‌ هه‌بوونی توانا (الاستطاعة‌)، چ توانی ماڵی بێت، یا توانای به‌ده‌نی، واته‌: له‌سه‌ر هه‌ژار واجب نیه‌، به‌ به‌ڵگه‌ی ئایه‌تی (ولله على الناس حج البيت من استطاع إليه سبيلا)، بۆیه‌ كه‌سێك له‌ ڕوی داراییه‌وه‌ توانای نه‌بێت له‌سه‌ری نیه‌ بڕوات پاره‌ قه‌رز بكات، وحه‌ج وعومره‌ به‌قه‌رز ئه‌نجام بدات.

2- له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا رێگری نییه‌ له‌ ئه‌نجامدانی (عومڕه‌) به‌ قه‌رز تا ماوه‌یه‌ك به‌ ته‌واوی، نه‌قدی بێت، یان به‌ شێوازی قیست، مادام له‌ خۆی ڕاببینێ كه‌ ده‌توانێ قه‌رزه‌كه‌ی بداته‌وه‌ و هه‌موو ئه‌ركان و واجیباتی عومڕه‌كه‌شی ئه‌نجام بدات. چونكه‌ خه‌تیبی شربینی له‌ مغنی المحتاج(3/30)، ده‌فه‌رموێ: " إنما يجوز الاقتراض لمن علم من نفسه القدرة على الوفاء "، هه‌روه‌ها به‌بێ بوونی ده‌ستی سێ و بوونی بانك و هیچ زیاده‌یه‌ك بخرێته‌ سه‌ری.

3- ئێمه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به‌ په‌سه‌ندی نازانین كه‌سێك توانای ماڵی نه‌بێت؛ بچێت پاره‌ قه‌رز بكات بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج و عومڕه‌ و خۆی بخاته‌ ژێرباری قه‌رزاریه‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ رۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، كه‌ كاره‌كان به‌باشی وه‌ك خۆیان به‌ڕێوه‌ ناچن و نرخی دراوه‌كانیش جێگیر نییه‌، وه‌ شه‌رعیش ئه‌و ته‌كلیفه‌ی نه‌كردوه‌ ئیمامی نه‌وه‌وی له‌ شه‌رحی مهذب (7/61) ده‌فه‌رموێ: "لا یجب علیه اقتراض مال یحج به بلا خلاف" .

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

3/ شعبان/ 1445ك = 13/2/ 2024ز = 24 ڕێبه‌ندان 2724ك