یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت    *****    *****   یەکێتی زانایان لە گەڵ دەسپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عيسا کەونەگوندی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە شاندێکی کریستیانەکانی کوردستان دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان  پێشوازی لە بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری دەکات    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی پەنجا و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   پەیامی سەرۆکی حکومەت لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی هەرێم بە بۆنەی 54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان    *****    *****   ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا    *****    *****   یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ بۆنه‌ی 54 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌ پەیامێک بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا طيب أحمد کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوكمی نیوه‌تۆو و سه‌پانی- المخابرة‌ والمزارعة‌- روون دەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 25/02/2024 : 21:28:56
قه‌باره‌ی فۆنت

قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)

الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.

وبعد:

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیان  ومامۆستایانی ئاینی پرسیاریان كرد سه‌باره‌ به‌ كاری نیوه‌تۆو(المخابرة) وسه‌پانی (المزارعة‌) كه‌ له‌دێر زمانه‌وه‌ له‌ناو جوتیارانی كوردستان كاری پێكراوه‌، ئه‌نجومه‌ن له‌ دانیشتی ئاسایی خۆی له‌ به‌رواری 3/ شعبان/ 1445ك = 13/2/ 2024ز دوای گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌چاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی به‌ گشتی وسه‌رچاوه‌كانی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت به‌ تایبه‌تی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌:

نیوه‌تۆو (المخابرة‌) بریتییه‌ له‌: كاركردن له‌ زه‌ویه‌كدا به‌رامبه‌ر به‌به‌شێك له‌و به‌روبومه‌ی لێی دێته‌ده‌ره‌وه‌ به‌مه‌رجێك تۆوه‌كه‌ له‌لایه‌ن كاركه‌رەكه‌وه‌ دابین كرابێت نه‌ك له‌لایه‌ن خاوه‌ن زه‌ویه‌كه‌.

سه‌پانی (المزارعة‌) بریتییه‌ له‌: كاركردن له‌ زه‌ویه‌كدا به‌رامبه‌ر به‌به‌شێك له‌و به‌روبومه‌ی لێی به‌رهه‌م دێت به‌مه‌رجێك تۆوه‌كه‌ له‌لایه‌ن خاوه‌ن زه‌ویه‌كه‌ دابین كرابێت.

ئه‌گه‌رچی ئه‌م دوو مامه‌ڵه‌یه‌ له‌ ئه‌صڵی مه‌زهه‌بی خۆماندا دروست نین، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ گه‌وره‌ زانایانی مه‌ز‌هه‌بی ئیمامی شافیعی خۆمان فه‌توایان به‌ دروستیی داوه‌ وه‌ك ئیمامی ئیبن خوزه‌یمه‌و ئیبن منذر وئیمامی خەتابی وئیمامی نه‌وه‌وی و ئه‌و فه‌رمودانه‌ش كه‌ باس له‌ ڕێگری لیێ كردنیان ده‌كات فه‌رمویانه‌ "معلل"ن وهه‌نێكیشیان ته‌ئویلیان كردوون.

هه‌روه‌ها مامۆستا مه‌لا عبدولكه‌ریمی موده‌رریسیش له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا ده‌فه‌رموێت: " له‌به‌ر پێویستی دروستن، چونكه‌ بوونه‌ته‌ عورفێكی گشتی و دروسته‌ ئینسان بۆ خۆی ته‌قلیدی فه‌رموده‌ی ئه‌و زانایانه‌ بكات".

بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا ڕای ئه‌و زانایانه‌ی به‌ دروستیان داناوه‌ به‌ په‌سه‌ندی ده‌زانێت و جوتیارانی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ دروسته‌ له‌سه‌ر فه‌رمایشتی ئه‌و زانا به‌رزانه‌ی مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی خۆمان كاری نیوه‌تۆو (المخابرة) و سه‌پانی (المزارعة) ئه‌نجام بده‌ن .

وه‌ سه‌باره‌ت به‌ زه‌كات ئایا له‌سه‌ر كامیان - كرێكار خاوه‌ن زه‌وی -

بۆ زیاتر ڕوون كردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه‌ به‌ڵَگه‌كانی و جیاوازی زانایان له‌ باره‌یه‌وه‌ سه‌ردانی ئه‌م ماڵپەڕەی خواره‌وه بەشی فەتوا‌ بكهن: ‌ www.zanayan.org) )

 

والله تعالی أعلم

وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه وسلم

 

ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له‌ كوردستان

3/ شعبان/ 1445ك = 13/2/ 2024ز = 24 ڕێبه‌ندان 2724ك