یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایانی کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی تەندروستی دەڤەرەکە دەکات    *****    *****   تا ئێستا 30 زانای ئایینی تووشی کۆرۆنا بوونەو چواریشیان بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای دهوک دەکات    *****    *****   خێرخوازێک بەرهەمی تەماتەی جووتیاران دەکڕێت و بەسەر کەمپەکان و خەڵکی هەژار دابەشی دەکات    *****    *****   سۆران: گه‌نجێكى نابینا لە‌ ماوه‌ى ٦ ساڵ تەواوی قورئانی پیرۆز و ٢٥٠ فەرموودە لەبەر دەکات ‎    *****    *****   قایمقامی قەزای شێخان سەردانی لقس شێخانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمود فقێ محمد شەمێرانی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان پیرۆمەری کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا: سوتاندنی گیانداران بە زیندوویی بە هیچ شێوەیەک دروست نیە    *****    *****   مامۆستا مەلا شێخ حوسێن بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حەسەن باوەمردەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات   
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی زانایانه‌وه‌ ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ یاسای مزگه‌وت‌و هونه‌ر‌و رۆشنبیری
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/01/2011 : 12:17:15
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوی خوای گه‌وره‌‌و میهره‌بان
دیاره‌ چه‌ند كه‌سێك له‌ كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانه‌وه‌ پڕۆژه‌ یاسایه‌كیان پێشكه‌شی په‌ڕله‌مانی كوردستان كردووه‌، تێیدا چه‌ند بڕگه‌یه‌كیان خسۆته‌ پێش په‌ڕله‌مانی كوردستان، كه‌ جێگای سه‌رنج‌و تێبینی ئێمه‌یه‌‌و، ده‌كرێ‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كانی بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌ مایه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌، كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی كه‌ هه‌ندێكیان جێ‌ په‌نجه‌یه‌یان له‌ بواری رۆشنبیری‌و هونه‌ری دیاره‌، كه‌چی به‌بێ‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی مزگه‌وت‌و دام‌و ده‌زگاكانی تایبه‌ت به‌ مزگه‌وت، وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان‌و لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان، پڕۆژه‌ یاسایه‌كیان پێشكه‌شی په‌ڕله‌مان كردووه‌، ئه‌وه‌ی مایه‌ی نیگه‌رانی پتره‌، ده‌بوو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌ ژێر ئه‌و ناونیشانانه‌ كار ده‌كه‌ن، هه‌میشه‌ كار بۆ ئازادی راده‌ربڕین‌و ئازادی گووتن‌و فراوانكردنی مه‌وداكانی دیموكراسیه‌ت بده‌ن، نه‌ك خوانه‌خواسته‌ له‌ رێگای ئیمزا كۆكردنه‌وه‌ هه‌وڵی كپكردنی ده‌نگی مامۆستایانی ئایینی بده‌ن، به‌تایبه‌تی ده‌بوو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ هه‌قیقه‌تی ئه‌وه‌ بزانن، كه‌ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی ده‌یوروژێنن كاردانه‌وه‌ی وتار‌و بابه‌تی رۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌كانه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ نه‌بووین، كه‌سانێك خۆیان به‌ نوخبه‌ بزانن هه‌نگاوێكی له‌و جۆره‌ بهاوێژن‌و، ده‌نگی مرۆڤه‌كانی دیكه‌ كپ بكه‌ن‌و، بیبڕن، ئه‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ له‌ به‌رامبه‌ر قسه‌ گووتن به‌ پیرۆزیه‌كان‌و شێواندنی جوانیه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌‌و گۆڤارێكه‌وه‌، خه‌ڵكی كوردستان ئیمزا كۆبكه‌نه‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌نها یه‌ك رۆژنامه‌ ده‌ربچێت‌و، له‌ رێگای چاپه‌وه‌ به‌سه‌ر شار‌و دێهاته‌كانی دیكه‌ دابه‌ش بكرێت، كه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ش به‌ر ته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی‌و كپكردنی ده‌نگه‌ جیاوازه‌كانه‌، به‌تایبه‌تیش كپكردنی مزگه‌وت‌و نه‌هێشتنی وتاره‌كانی مزگه‌وت، هه‌میشه‌ رژێمه‌ دیكتاتۆره‌كان كاریان بۆی كردووه‌‌و، قه‌تیش تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه‌، چونكه‌ خه‌ڵك ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌ك خۆی له‌ ژێر چه‌وساندنه‌وه‌‌و سته‌مكاری راده‌گرێت.

له‌ بری ئه‌وه‌ وه‌ك چه‌ندین جاری دیكه‌ش بانگه‌وازی ئه‌و برا نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسانه‌مان ده‌كه‌ین، با پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین‌و، گفتوگۆ‌و حیوارمان هه‌بێت‌و، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆشنبیران چ مامۆستایانی ئایینی یان نووسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسه‌كانی كوردستان له‌ یه‌ك نزیك ببینه‌وه‌‌و، هه‌وڵبدرێت رۆژنامه‌‌و گۆڤاره‌كان خۆیان دووربگرن له‌ ته‌شهیر‌و سوكایه‌تیكردن به‌ پیرۆزیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری لێنه‌كه‌وێته‌وه‌، كه‌ له‌وه‌ش داوا له‌ وتاربێژه‌ به‌ڕێزه‌كانمان ده‌كه‌ین ناوی هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك له‌ مینبه‌ری مزگه‌وت نه‌هێت‌و، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆیان له‌ ته‌شهیر به‌ دوور بگرن، دڵنیاشین هه‌روا ده‌بن، چونكه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ زانایانی ئایینی كه‌سانی خواناس‌و نیشتیمانپه‌روه‌ر‌و دڵسۆزی خاك‌و وڵات‌و نیشتیمانی خۆیانن.

بۆیه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ خزمه‌ت به‌ گیانی پێكه‌وه‌ژیان‌و پێشكه‌وتنی كوردستان ناكات‌و، به‌رته‌سكركردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازادیه‌یه‌، كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ قوربانی بۆ ده‌درێت، به‌ڵكو له‌ بری ئه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌نگاوی له‌ یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌ بهاوێژین‌و، هه‌موو لایه‌كیش هه‌وڵ بده‌ین له‌ چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێزگرتن له‌ پیرۆزیه‌كان ده‌رنه‌چین، تا له‌ ئه‌نجامدا هه‌موومان خزمه‌تی وڵات‌و نیشتیمانمان بكه‌ین.

مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
‏10‏/01‏/2011