یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
كوڕەكەی زاخۆ بۆچی قورئانی سووتاند‌و چۆن‌و كێش دەستگیری كرد
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/08/2012 : 11:11:00
قه‌باره‌ی فۆنت

پاش ئەوەی هەواڵی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە قەزای زاخۆ لەلایەن كوڕە گەنجێكەوە بڵاوكرایەوە، زۆر كەس قسە‌و باسیان لێوە كرد‌و، لە چەندین لاوە ئیدانە كرا، بۆ ئەوەی راستی رووداوەكە وەكو خۆی بزاندرێت‌و، بشزاندرێت كێ‌ لە پشتی ئەم رووداوە بووە‌و، بۆچی ئەم كوڕە ئەم كارەی كردووە، ماڵپەڕی زانایان پەیوەندی بە چەند لایەنێكی پەیوەست بەم بابەتەوە كرد.

 

بەڕێز كاك سمیان بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی زاخۆ لە لێدوانێكی تایبەتی بۆ سایتی زانایان هەقیقەتی رووداوەكەی وەكو خۆی گێڕایەوە، كە بە زووترین كات ئەو گەیشتۆتە سەر رووداوەكە.

 

كوڕە گەنجێكی زاخۆیی بە ناوی (ك)، كە تازە لە قۆناغی یەكەمی كۆلێژ دەخوێنێت، كاتژمێر (12.5) دوازدە‌و نیوی شەوی هەینی دەچیتە ناو مزگەوتی شەهید ساڵح لە شاری زاخۆ، پاش چوونە ژوورەوەی سەرجەم قورئانەكانی مزگەوتەكە لەناو میحرابی مزگەوت دەسووتێنێت.

 

دەربارەی چۆنیەتی دەستگیركردنی كاك سمیان گووتی: پاش ئەوەی ئاگر لە قورئانەكان بەردەدات، دێتە دەرەوە، بەڵام دەست بە جێ هاووڵاتیانی دەوروبەری مزگەوت دەستگیری دەكەن‌و، تەسلیمی بنكەی پۆلیسی دەكەن.

 

لەم بارەوە كاك سەمیان سوپاسی هاووڵاتیانی زاخۆی كرد‌و، بە هەڵوێستێكی موسڵمانانە‌و مەدەنیانە‌و كوردانەی وەسف كرد، بەوەی هاوكاری یاسا‌و پۆلیس بن، لە دەستگیركردنی كەسانی تاوانبار، بەتایبەتی لە تاوانێكی لەم شێوەیە، كە كارێكی بێ‌ پێشینەی زۆر قێزەونە.

 

كاك سەمیان هەرچەندە لە شاری دهۆك دادەنیشێت، بەڵام بۆ ماوەی تەنها نیو كاتژمێر دەگاتە شوێنی رووداوەكە‌و، دەستبەجێ‌ رێكارە یاساییەكان دەگرێتە بەر‌و، مزگەوت ئاسایی دەكەنەوە‌و، بۆ بەیانی وتاری هەینی تێدا دەخوێندرێتەوە.

 

سەبارەت بە ئینتیمای سیاسی تاوانبار، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆك گووتی: ئەم كوڕە سەر بە هیچ لایەنێكی سیاسی نییە‌و، تەنها خۆی كە كوڕێكی بێ دینە ئەەم كارەی كردووە، چونكە پێشتریش ئەم كوڕە بە مولحید ناسراو بووە.

 

سەبارەت بە كاری ئێستاشی بەڕێوەبەری گشتی دهۆك گووتی: ئێمە وەك ئەوقاف داوای یاساییمان لەسەر تۆمار كردووە‌و، لێكۆڵینەوەی بەرایی ئەنجام دراوە، هیچ كەسی دیكە تاكو ئێستاكە تەدەخولی نەكردووە‌و، سەردانی ئەم لایەنانەی نەكردووە، بۆیە هیوادارم شتەكان وەكو خۆیان بگەن، چونكە لە رووی راگەیاندنەوە، زۆر قسە دەكرێت‌و، هەر یەكێك دەیەوێت بە جۆرێك لە جۆرەكان بۆ خۆی سوودی راگەیاندنی لێ ببینێت، بەڵام ئەوەی راستی بێت تاكو ئێستاكە هیچ لایەنێك نەچووە، رێگایەكی یاسایی یان شتێكی دیكە بگرێتە بەر‌و، زیاتر بانگەشەی راگەیاندنە‌و هیچی دیكە نییە، ئەوەی كارەكانی كردووە، تەنها ئێمە وەكو ئەوقاف داوامان لەسەری تۆمار كردووە‌و، رێوشوێنی تووندمان لەگەڵی گرتیتە بەر‌و، یەكێتی زانایانیش لەگەڵ ئێمە هەر لە یەكەم ساتەوە لەسەر خەت بوون‌و، ئەوانیش لەگەڵ ئێمە‌و قائیماقامیەت هەوڵی زۆریاندا، بۆ ئەوەی تاوانبار بە سزای خۆی بگات‌و، دۆخەكەش نەشێوێندرێت‌و، بۆ هیچ ئامانجی دیكە نەقۆزرێتەوە.

 

هەر لەم بارەوە شێخ جەبار جێگری بەرپرسی لقی زاخۆی یەكێتی زانایان گووتی: ئەم كارە ئێمەی زۆر نیگەران كرد‌و، هەر لە یەكەم ساتەوە، ئێمە چووینە ناو رووداوەكە‌و، بە پێویستی دەزانین دەستخۆشی‌و سوپاسێكی گەرمی خەڵكی زاخۆ بكەین، كە نەیانهێشت تاوانبار بزر ببێت‌و، هەروەها لایەنی سەقامگیری شارەكەشیان راگرت.

 

سەبارەت بە هەڵوێستیشیان شێخ جەبار گووتی: لە یەكەم ساتەوە ئێمە چووینە ناو حەدەسەكە‌و، لەگەڵ ئەوقافی گشتی دهۆك‌و قائیمقامیەتی زاخۆ دانیشتن‌و كۆبوونەوەمان ئەنجام دا، بۆ ئەوەی تاوانبار بە سزای خۆی بگات‌و، نەشبێتە مایەی دڵهێشانی زیاتری هاووڵاتیان، خۆشبەختانە هەموو كارەكانیش ئەنجام دران.

 

هەر بۆ هەمان مەبەست مەلا عەبدوڵا مەلا سەعید سەرۆكی یەكێتی زانایان گووتی: ئێمە وێڕای ئەوەی بە تووندی ئیدانەی ئەم جۆرە كارانە دەكەین، لە یەكەم ساتەوەختیشەوە لە پەیوەندی بەردەوام بووین لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكان، بەتایبەتی كە لقی زاخۆی یەكێتی زانایان بەشێوەی مەیدانی لە ناو رووداوەكە بوو، بۆیە دەستخۆشی بە پلەی یەكەم لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆك‌و لقی زاخۆی یەكێتی زانایان دەكەین، كە بە ئەركی خۆیان هەڵستان‌و، داوای یاساییان لەسەر تاوانبار تۆمار كرد، ئەگەر هەر كەم‌و كوڕیەك لە هەڵوێستیان هەبووایە، ئێمە وەكو مەكتەبی تەنفیزی راستەوخۆ دەچووینە سەردانی مەیدانی وەك هەموو جارێك، بەڵام ئەوان بە ئەركی خۆیان هەڵستان.

 

سەرۆكی یەكێتی زانایان زیاتر گووتی: تاكو ئێستا ئەوەی دیارە ئەمە كارێكی فەردی تاكەكەسی بووە‌و، كەسی دیكەی لە پشت نییە، هەروەها ئێستا خەڵك لە ناو مانگی رەمەزانی پیرۆزە‌و خەریكی خواپەرستی‌و خواناسییە، بۆیە دوای ئەوەی تاوانبار دەستگیر كرا، نەمانویست وەكو راگەیاندن قسەی لەسەر بكەین، چونكە كە تاوانبار گیرا، گووتمان با غەمێكی دیكە بۆ خەڵك دروست نەبێت، چونكە ئەگەر دەستگیر نەكرابایە، ئەو كاتی پێویست بوو بە چڕی باسی لەسەر بكرابایە بۆ ئەوەی تاوانبار دەستگیر بكرابایە، بەڵام دەبێ‌ رەچاوی هەستی ماندووی خەڵكیش بكەین، ئێستاش لە هەوڵی جددیتر دەبین بۆ ئەوەی روون ببێتەوە، كە ئایا هیچ كەس‌و لایەنێكی دیكە لە پشت ئەم رووداوە هەنە، یان هەر شتێكی فەردییە، دەبێ‌ بە سزای راستەقینەی خۆشی بگات، چونكە ئەم كارانە كۆمەڵگەی كوردی بەرەو ئاقارێكی خراپ دەبەن‌و، لە جیاتی كۆمەڵگەی لێوردەیی دەیكەنە كۆمەڵگەیەكی پڕ لە رق‌و كینە‌و یەكتر قبوڵنەكردن. هەر كاتێكیش زانیمان كەسێك دەیەوێت چاوپۆشی لەم كارە بكرێت، ئەوا داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەكەین‌و هەموو لایەكی لێ‌ ئاگادار دەكەینەوە. 

 

ئەوەی ئێمە وەك سایتی زانایان هەستمان پێیكرد: ئەو خەلكانەی بە رووداوەكە ماندووبوونە‌و، كارەكەیان ئەنجام داوە، لە جیاتی دەستخۆشی لێكردن، بەتایبەتی كە زۆر بە حیكمەتانە چارەسەریان كرد، هیچ كەس‌و لایەنێك ناویشیان نەهێناون.