یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە   
دینگۆڕین بۆ پشتیوانی ئێزدیەکان گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/08/2014 : 14:22:50
قه‌باره‌ی فۆنت

دینگۆڕین بۆ پشتیوانی ئێزدیەکان گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ی میهره‌بان

كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكی (ئه‌كادیمیست‌و نووسه‌ر‌و چالاكوان‌و رۆشنبیر) راگه‌یاندنێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، تێیدا بڕیاریانداوه‌ تا رزگاركردنی شه‌نگال‌و بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی‌و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی دینی خۆیان بكه‌نه‌ ئێزدی تا پشتیوانی له‌ ئێزدیه‌كانی شه‌نگال بكه‌ن.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وێڕای نیگه‌رانی له‌م هه‌ڵوێسته‌ نابه‌رپرسانه‌یه‌، له‌ هه‌مان كاتدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هه‌وڵه‌ ده‌كات‌و، به‌ هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداری ده‌زانێت بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ هه‌نگاوێكی سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌كان، چونكه‌ ئایین بۆ ره‌مز‌و كاتی نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو ئایین په‌یوه‌ندی به‌ باوه‌ڕی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌‌و، كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئه‌خلاق‌و ره‌وشتی خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ یه‌كه‌مجار بێرێزییه‌ به‌رامبه‌ر ئێزدیه‌كان، چونكه‌ ئێزدیاتی ئایینێكی داخراوه‌‌و، ئه‌م كاره‌ پێچه‌وانه‌ی پره‌نسیپه‌كه‌یه‌، هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌كردن بۆ بوونه‌ ئێزدی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی‌و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌مزی جگه‌ له‌ گاڵته‌كردن به‌م ئایینه‌ هیچ مانای تر هه‌ڵناگرێت.

ئه‌وه‌ی له‌ كۆی راگه‌یاندراوه‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت به‌ كه‌م پیشاندانی ئایین‌و بێرێزكردنی سه‌رجه‌م ئایینه‌كانه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ سه‌رجه‌م ئایین‌و مه‌زه‌به‌كان بوونه‌ته‌ ئامانجی تیرۆریستان، ئه‌مه‌ش سه‌رلمێنه‌ری ئه‌وه‌یه‌، كه‌ راگه‌یاندنه‌كه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قودسیه‌ت‌و رێزی ئایینه‌كانه‌، به‌تایبه‌تی هه‌ندێك له‌ به‌شداربووه‌كان رابردوویان پڕه‌ له‌م جۆره‌ هه‌ڵوێستانه‌.

پێشمان وایه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌ك پشتیوانی ئێزدیه‌كان‌و دژایه‌تی تیرۆریستان نییه‌، به‌ڵكو چاكترین به‌ڵگه‌یه‌ ده‌یده‌نه‌ ده‌ست تیرۆریستان تا كه‌سانێكی ساده‌‌و ساكار له‌ كاره‌كانیان دڵنیا بكه‌نه‌وه‌‌و، به‌ره‌ی دژه‌ كورد‌و كوردستان‌و بردنی گه‌نجان فراوانتر بكات.

ئه‌گینا ئه‌وانیش ده‌یانتوانی وه‌ك خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان‌و مامۆستایانی ئایینی ئیسلام پشتیوانی سه‌رجه‌م سته‌ملێكراوان بوونایه‌ به‌ ئێزدی‌و مه‌سیحی‌و موسڵمانه‌وه‌، كه‌ له‌ یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌رپرسیارێتی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و مرۆییانه‌وه‌ هه‌موو پشتیوانێكی ئه‌م خه‌ڵكه‌ لێقه‌وماوه‌یان كرد‌و، زانایانی ئایینی له‌ سنووری پارێزگای دهۆك یه‌كه‌مین كه‌س بوون ده‌ستیان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك كرد‌و، ماڵ‌و شوێنه‌كانیان به‌ رووی ئاواره‌كان كرده‌وه‌‌و، له‌ وتاره‌كانی هه‌ینیدا پشتیوانیان بۆ ده‌ربڕین‌و، پارێزگاریكردن له‌ كوردستانیان به‌ پیرۆز‌و قوربانیه‌كانیان به‌ شه‌هید دانان، یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لالش‌و مه‌سیحیه‌كانیان كرد‌و، له‌ رێگه‌ی به‌یاننامه‌‌و مینبه‌ره‌كانی مزگه‌وته‌كانه‌وه‌ بۆ موسڵمانانیان روونكرده‌وه‌ تا هاوكاری ئاواره‌ مه‌سیحی‌و ئێزدی‌و موسڵمانه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن، چونكه‌ له‌ ئیسلامه‌وه‌ فێربووینه‌ سته‌م له‌ هیچ كه‌سێك قبوڵ نه‌كه‌ین له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێك‌و له‌ژێر هه‌ر ناوێكه‌وه‌ بێت، هه‌روه‌ها هاوكاری هه‌موو لێقه‌وماوان بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌ر ئایین‌و مه‌زه‌بێكه‌وه‌‌و له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌ بێت، جوانی مێژووی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه‌ له‌وه‌دا بووه‌ هه‌موو ئایین‌و مه‌زه‌به‌ جیاوازه‌كان به‌ پیر یه‌كه‌وه‌ چوونه‌‌و، هاوكاری یه‌ك بوونه‌ دژی هه‌ر سته‌م‌و ده‌ستدرێژییه‌ك، بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ بزمارێكی گه‌وره‌ی مه‌ترسیداره‌ له‌ هه‌ست‌و رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ده‌درێت.

له‌ كۆتاییدا هیوادارین كه‌سانی رۆشنبیر‌و خوێنده‌وار نه‌كه‌ونه‌ داوی جۆره‌ كه‌سانێك، كه‌ هه‌موو ئامانجیان فیكری خۆیانه‌‌و، هه‌موو رووداوه‌كانیش ده‌قۆزنه‌وه‌ تا بره‌و به‌ بیرۆكه‌كانی خۆیان بده‌ن، باكیشیان به‌وه‌ نییه‌ چ شڵه‌ژانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بێت، یان پێكه‌وه‌ژیان به‌ره‌و كوێ ده‌چێت، كه‌ به‌م كارانه‌شیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه‌ جوانتر ده‌ناسرێن.

دڵنیاشین به‌م كارانه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌تی مامۆستایانی ئایینی ئیسلام‌و پیاوانی ئایینی مه‌سیحی‌و ئێزدی زیاتر په‌ره‌ به‌ رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ن‌و، ناهێڵن ئه‌م هه‌وڵانه‌ سه‌ربگرن، چونکە ئەمرۆ کوردستان لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستی بە بڵاوکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانە نەك موزایەداتی فیکری و سیاسی و ئایدۆلۆژی.

 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

28/8/2014