یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى بيرى توندڕۆيى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژيان، ئه‌ركى هه‌موومانه    *****    *****   باوكی مامۆستا مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی سوور كۆچی دوایی كرد    *****    *****   لێبووردنی گشتی بكوژانی زانایانی ئایینی ناگرێته‌وه‌    *****    *****   مێرگه‌سۆر: مامۆستا مەلا ابراهیم شێخانی کۆچی دواييكرد    *****    *****   بادينان: شێخ وحيدالدين بريفكانى کۆچی دوایی کرد    *****    *****   نووسینگەی وەزیری ئەوقاف؛ ئاگاداريه‌ك بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ده‌زگا ڕۆژنامەوانییەکان بڵاوده‌كاته‌وه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كانی كوردستان    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى دكتۆر مه‌لا مادح به‌رزێوه‌يى ده‌كات    *****    *****   شاره‌زوور: شاندێكى باڵاى لقى زانايان به‌شدارى ڕێوڕه‌سمى خوێندنه‌وه‌ى مه‌ولودى مزگه‌وتى نوێى گوندى زه‌ڵم ده‌كات   
با جه‌ژنی ره‌مه‌زان بکه‌ینه‌ هه‌وێنی ئاشتبوونه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/07/2016 : 02:04:32
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له‌ ته‌واوی موسڵمانانی جیهان و کوردستان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌تی پیرۆزباییی له‌ برا پێشمه‌رگه‌کان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌که‌ین، له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارین رۆژی و خواپه‌رستی هه‌موو لایه‌ك قبوڵ بکات و، ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ جه‌ژنی ئاشتی ته‌بایی و برایه‌تی.

له‌ کاتێکدا ئه‌م یاده‌ پیرۆزه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ کوردستان به‌ کۆمه‌ڵێك کێشه‌و گرفت تێپه‌ڕ ده‌بێت، له‌وانه‌ شه‌ڕی نه‌گریسی تیرۆریستان و قوڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌و ململانێ ناوخۆییه‌کان، بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌که‌ین مکوڕتر بن له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، هه‌ر یه‌که‌مان له‌ ماڵ و مزگه‌وت و ناوه‌نده‌کانی خوێندن و شوێنه‌کانی تر هاوکارێکی جددی برا پێشمه‌رگه‌کانمان بین تا بتوانین به‌ر له‌ چه‌کداری له‌ رووی فیکرییه‌وه‌ تێکیان بشکێنین.

هه‌روه‌ك لێره‌وه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌که‌ین واز له‌و ململانێ نه‌خوازرانه‌یان بێنن و، له‌ بری گیانی رق و ململانێی ناشه‌ریفانه‌، ئاشت ببنه‌وه‌و، هه‌موو لایه‌ك به‌ یه‌ك ده‌ست پشتیوان بن بۆ رزگارکردنی خاکی کوردستان و هاوڵاتیانی له‌ ده‌ست شه‌ڕی تیرۆرو قه‌یرانی ئابووری، چونکه‌ خه‌ڵك زۆر ماندوو بووه‌و، کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئاشتی و ئاشتبوونه‌وه‌ بکه‌نه‌ جه‌ژنانه‌ بۆ خه‌ڵکی شه‌ره‌فمه‌ندی کوردستان.

دووباره‌ جه‌ژنی هه‌موو لایه‌کتان پیرۆز بێت.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

1 شوال 1437

6/7/2016