یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   خۆتان له‌ دوگمه‌ی ئایه‌تی قورئان بپارێزن    *****    *****   له‌ به‌رامبه‌ر راگه‌یاندنه‌کان: پێویسته‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری رۆڵی خۆی ببینێت    *****    *****   هه‌ولێر: شاندێكى باڵاى يه‌كێتى زانايان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌ پرسى ڕيفراندۆم ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌کێتی زانایان ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی مزگه‌وتی به‌هه‌شت    *****    *****   وتاره‌ پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   بڕی راده‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره‌و فیدیه‌ی ئه‌مساڵ دیاری كرا    *****    *****   لقى گه‌رمیانى یه‌كێتى زانایان به‌شدارى كۆمه‌ڵێك چالاكى سنوره‌كه‌ى ده‌كات    *****    *****   چه‌ند فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   رۆژى شه‌ممه‌؛ یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌   
یه‌کێتی زانایان: پێویسته‌ تورکیا ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆزی کورد بکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/11/2016 : 17:19:32
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه‌ حکومه‌تی تورکیا به‌ به‌رچاوی هه‌موو دونیاوه‌ هه‌ڵستاوه‌ به‌ ده‌ستگیرکردنی ئەندام پەرلەمان و هاوسه‌رۆکانی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP)، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌کی گه‌وره‌ی دروست کردووه‌، له‌لای خۆمانه‌وه‌ وه‌ك یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌م هه‌واڵه‌ خه‌مبارو نیگه‌ران بووین، چونکه‌ ده‌ستگیرکردنی ئه‌وانه‌ ته‌نها ناچێته‌ خانه‌ی بابه‌تێکی سیاسی، به‌ڵکو نیگه‌رانییه‌کی قوڵ له‌ ناو نه‌ته‌وه‌ی کورد دروست ده‌کات، به‌وپێیه‌ی هه‌موومان چاوه‌ڕوانی هه‌ماهه‌نگی و پێکه‌وه‌ژیانێکی گه‌شترو قوڵتر بووین له‌ پارتی دادو گه‌شه‌پێدان (AKP)، بۆیه‌ ئه‌م رووداوانه‌ وێڕای نیگه‌رانی، ده‌رگای بێئومێدیش له‌لای کورد ده‌کاته‌وه‌، که‌ دوای چه‌ندان ساڵ له‌ په‌راوێزخستن و بێ ئومێدی، ئومێدگه‌لێکی زۆریان له‌ تورکیا خستبووه‌ ناو هه‌ست و هزریان.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌ پارتی دادو گه‌شه‌پێدان و سه‌رۆککۆماری تورکیا ده‌که‌ین ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌، که‌ نوێنه‌ری خه‌ڵکن و به‌ شێوه‌ی دیموکراسی هه‌ڵبژێردراون ئازاد بکات و، حه‌کیمانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ بابه‌تی پێکه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زه‌بی بکات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ چه‌وساندنه‌وه‌و په‌راوێزخستن هیچ شتێکی باشی لێوه‌ به‌رهه‌م ناهێت، تورکیاش ده‌بێته‌ زیانمه‌ندی یه‌که‌م.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

7/11/2016