یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   چه‌ند بابه‌تێكی سه‌رده‌می تایبه‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا حمدامين دوكه‌ڵه‌يى كۆچى دواييكرد    *****    *****   حوكمی به‌رۆژوبوون له‌ كاتی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان    *****    *****   چه‌ند حوكمێكی نوێژی ته‌ڕاویح    *****    *****   حوكمی بابه‌تی ئیحتیاتكردن له‌ ئیمساك و رۆژووشكاندن    *****    *****   حوكمی به‌ رۆژووبوونی ئافره‌تی دووگیان یا شیرده‌ر    *****    *****   حوكمی گرانكردنی نرخی خۆراك و كه‌ل و په‌له‌كان له‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز    *****    *****   لێژنه‌ى باڵاى فه‌تواى كوردستان؛ بڕی زه‌كاتی پاره‌و سه‌رفیتره‌ و فیدیه‌ى ڕه‌مه‌زانى ئه‌م سال دياريكرد    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ؛ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزه‌    *****    *****   كۆنفڕانسه‌ نێوخۆييه‌كانى يه‌كێتى زانايان سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆتاييپێهات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عه‌زیز كۆچی دوایی كرد   
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر لێداونه‌كانی سه‌رۆكی وه‌قفی شیعی عێراقی
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/05/2017 : 11:13:03
قه‌باره‌ی فۆنت

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر لێداونه‌كانی سه‌رۆكی وه‌قفی شیعی عێراقی

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ وتارێكی سه‌رۆكی وه‌قفی شیعی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا به‌ روونی شه‌ڕكردن دژی مه‌سیحی و سابیئه‌و پێكهاته‌كانی تری عێراق حه‌ڵاڵ ده‌كات، له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆی پڕ نه‌هامه‌تی و شه‌ڕی تیرۆریستان به‌ ئه‌ركێكی زیاتری ئایینی و مرۆڤانه‌ی خۆمانی ده‌زانین روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانی بده‌ین:

یه‌كه‌م: تا ئێستا هیچ حكومه‌تێكی عێراقی به‌م شێوه‌یه‌ بیری نه‌كردۆته‌وه‌، تا ئه‌وه‌ی حكومه‌تی دیكتاتۆرو خوێنڕێژی پێشووی به‌عسی عێراق، وێڕای ئه‌وه‌ی خوێنی كوردو زۆربه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی ده‌ڕێشت، به‌ڵام هێشتا هه‌ڵوێسته‌ دوژمنكارانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر پێكهاته‌ ئایینیه‌كانی تری وه‌ك مه‌سیحی و سابیئه‌كان.... نه‌گه‌یشتبووه‌ ئه‌و ئاسته‌، ئه‌مه‌ش حكومه‌تی عێراق و مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌.

دووه‌م: ئه‌م لێدوانه‌ هه‌مان رێچكه‌و رێبازی تیرۆریستانی داعشه‌، كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ بووه‌ته‌ مایه‌ی رێشتنی خوێنی گه‌لانی عێراق و خاك و ماڵیان خاپوورو وێران ده‌كرێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر رێگه‌ له‌ به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ تووندڕه‌وییه‌ نه‌گیرێت ئه‌وا ئایینده‌یه‌كی ره‌شتر چاوه‌ڕوانی عێراق ده‌كات.

سێیه‌م: ئه‌و په‌یامه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی په‌یامی ره‌حمه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌، كه‌ ده‌یفه‌رموو ئه‌وه‌ی ئازاریان بدات وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ ئازاری منی دابێت، من ده‌بمه‌ پارێزه‌ریان، كردبوویه‌ ئه‌ركی موسڵمانان دیفاع له‌ ئازادی ئایین و گیان و ماڵیان بكه‌ن، یه‌كه‌مین په‌یماننامه‌ی نووسراوی بۆ پێكه‌وه‌ژیان مۆركرد.

چواره‌م: بوونی ئازادی پێكه‌وه‌ژیان له‌ جیهانی ئیسلامیدا شتێكی نوێ و تازه‌ نییه‌، به‌ڵكو هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی یه‌كه‌مین تیشكی خۆری ئیسلام پێكه‌وه‌ژیان له‌ وڵاتانی ئیسلامی هه‌یه‌و، كه‌م وڵاتی وڵاتی ئیسلامی هه‌یه‌ ئایین و مه‌زه‌به‌ جیاوازه‌كانی تێدا نیشته‌جێ نه‌بن، بۆیه‌ ئه‌م كاره‌ ته‌واو نامۆیه‌ به‌ جیهانی ئیسلامی.

پێنجه‌م: لێره‌وه‌ ته‌واوی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌بییه‌كان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌م لێدوانانه‌ هه‌ڵقوڵاوی هه‌ستێكی نابه‌رپرسیارانه‌ به‌رامبه‌ر دۆخی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه‌، داواش له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین نه‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌ری ئه‌م جۆره‌ وتارانه‌ كه‌ ئه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ ماڵوێرانی به‌و لاوه‌ هیچ خێرو بێرێكیان بۆ عێراق نه‌بووه‌.

 

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

16/5/2017