یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد   
كورد له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر له‌ ئازاره‌كانی بۆرما تێده‌گات
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/09/2017 : 11:13:17
قه‌باره‌ی فۆنت

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ڵمه‌تی پاكتاوی ده‌وڵه‌تی میانمار دژی رۆهینگا مسوڵمانه‌كان ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌، كه‌ وێڕای كوشتن و وێرانكردن ده‌یان هه‌زار كه‌سیشیان لێ ئاواره‌ بوونه‌، لێره‌وه‌ وێڕای هاوسۆزیمان بۆ مسوڵمانانی ئه‌م وڵاته‌، له‌ هه‌مان كاتدا به‌ تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ دڕنده‌و نامرۆڤانه‌‌ ده‌كه‌ین، ته‌واو نیگه‌رانیشین له‌ بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.

لێره‌وه‌ داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌ وتاری هه‌ینی رۆژی (8/9/2017) ده‌نگی نزاو پاڕانه‌وه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌و به‌ هه‌ستێكی پڕ له‌ مه‌سئولیه‌ت تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ی مسوڵمانانی بۆرما، به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد له‌ هه‌موو گه‌لانی تری دونیا چاكتر له‌ ئازاری گه‌لانی ژێرده‌سته‌و لێقه‌وماو تێده‌گات، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ هیچ ئازارو ناخۆشییه‌ك هێنده‌ی ژێرده‌سته‌یی و زوڵم سته‌م به‌ ئازار نییه‌، هیچ نیعمه‌تێكیش هێنده‌ی نیعمه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی به‌چێژ نییه‌، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م رووداوه‌ زیاتر هانمان بدات تا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕۆین و به‌ هه‌موو هێزو توانامانه‌وه‌ به‌ره‌و ریفراندۆم بچین و به‌ (به‌ڵێ) ده‌نگ به‌ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گه‌لی كوردستان تووشی هه‌مان ئه‌و ناخۆشیانه‌ نه‌بێته‌وه‌ كه‌ دووچاری مسوڵمانانی بۆرما بۆته‌وه‌و مێژووی گه‌له‌كه‌شمان پڕه‌ له‌ نه‌خۆشی هاوشێوه‌.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

7/9/2017