یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان پێشوازى له‌ قايمقامى قه‌زاى شێخان ده‌كات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   دهۆك: مامۆستا مه‌لا هه‌ژار رێكانى كۆچى دواييكرد    *****    *****   پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی چل و هەشت ساڵەی یادی دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان    *****    *****   د.به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كات    *****    *****   بەیاننامەی یەکێتی زانایان بە بۆنەی ٤۸ ساڵەی دامەزراندنیەوە    *****    *****   سه‌يدسادق: مامۆستا مه‌لا محمدی گوڵانی كۆچى دوايى كرد    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌ دكتۆر عبداللطیف سه‌له‌فی ده‌كات    *****    *****   یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌ دكتۆر به‌شیر خه‌لیل ده‌كات    *****    *****   ئورده‌ن: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ژداری كۆنگره‌ی ئاسایشی فیكری‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مه‌لا عوسمان هه‌روتى كۆچى دوايى كرد   
قورئانی پیرۆز
به‌رواری دابه‌زاندن: 2012-08-27 15:31:42
قه‌باره‌ی فۆنت
  پرسیار :
سلام ماموستا ي به ريز ماندو نه بن سه بارت به ئا يه يي 21 سوره يي روم پرسيار م هه بو كه ‍ئا يا ‍ژياني هاو سه ري ئيختياره يا اجبار و قسمه ت ؟
   وەلام :

سڵاوی خوای گەورەت لەسەر بێت

ئەم ئایەتەی بەڕێزت باسی لێوە كردووە، باسی پەیوەندی خۆشەویستی نێوان ژن‌و مێرد دەكات، بەو مانایەی، پێویستە ژیانی هاوسەرگیری لەسەر هەردوو بنەمای سۆز‌و بەزەیی دابمەزرێت، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) واتە: یەكێكی تر لە نیشانەكانی توانایی خوا  ئەوەیە هاوجووتی بۆ دروست كردوون لە جۆری خۆتان، پیاو بۆ ئافرەت‌و ئافرەت بۆ پیاو، بۆ ئەوەی دڵتان لەگەڵیان ئارام بگرێ‌‌و حەزیان لێ‌ بكەن‌و خۆشەویستی‌و رەحمی لە نێوانتانا دروست كردووە، نێر‌و مێ یەكتریان خۆش ئەوێ‌، ئەمەی كە خوا كردوویە چەندین نیشانەی گەورەیی‌و توانایی خوای تیایە بۆ هەر كۆمەڵە ئادەمیزادێك كە بیر لە شت بكەنەوە.

 بۆیە ئەم  گوزارشت لە خۆشەویستی دەكات، بەڵام لە عەقیدەی ئەهلی سووننە ئیجبار نییە، بەڵكو ژن‌و مێرد هەوڵ بۆ خۆشكردنی ژیانی نێوانیان دەدەن لەسەر هەردوو بنەماكەی سەرەوە، خوای گەورەش تەوفیقیان دەدات، هەروەك خوای لە ئەزەلەوە عیلمی بە هەموو وردیاتێكی ئێمەوە هەیە.

خوای گەورە سەربەرزت بكات‌و، ژیانی بەڕێزت‌و هەموو موسڵمانێك مرۆڤێك پڕ لە خۆشی‌و خۆشەویستی بكات.