یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية
په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
دامەزراوە لە 21-9-1970
*****    *****   نێجيريا: دكتۆر جه‌عفه‌ر گوانى، به‌شدارى كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات    *****    *****   هه‌ولێر: مامۆستا مه‌لا یاسین كۆچى دواييكرد    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: زانايانى كورد به‌ درێژايى مێژوو خزمه‌تێكى جوان و ڕه‌سه‌نيان پێشكه‌شكردووه‌    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   سلێمانى: پانێڵى (بەکارهێنانی ئاین لەململانێ سیاسیەکان) به‌ڕێوه‌چوو    *****    *****   مامۆستا مه‌لا صالحی جۆله‌مێرگی كۆچی دوایی كرد    *****    *****   هه‌ولێر: سيمينارێك به‌ ناونيشانى (به‌كارهێنانى ئاين له‌ ململانێ سياسيه‌كان- هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت    *****    *****   هه‌ولێر: ماموستا مه‌لا عبدالكريم يه‌عقوبي كۆچى دواييكرد    *****    *****   مامۆستايێكى ئايينى به‌ كاره‌ساتێكى دڵته‌زێن كۆچى دواييكرد    *****    *****   به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به‌ ره‌وشی عه‌فرین    *****    *****   سه‌رۆكى يه‌كێتى زانايان: دروستکردن و چاككردنه‌وه‌ى مزگەوت و قوتابخانە و نەخۆشخانە و رێگاوبان؛ خێر و چاکەى به‌رده‌وامن و پاداشتيان لاى خوا گەورە وەک یەکە    *****    *****   ئاماری لیژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بۆ سالی 2017 ی زاینی   
قورئانی پیرۆز
به‌رواری دابه‌زاندن: 2012-08-27 16:39:38
قه‌باره‌ی فۆنت
  پرسیار :
سلاو ماموستاي به ريز ماندو نه بن من كچيكي 25ساله م له ئيران ئه ژيم ، من هرچي دعا بكم بو كاريه ك عه كسي ئه و شته روده دات وام له هاتوه كه ئيتر دعا ناكه م ئه ترسم تكايه پيه م بله ين چي بكه م
   وەلام :

 

تایبەت بە سایتی زانایان: 

سڵاوی خوای گەورەت لەسەر بێت

بێگومان دوعا‌و پاڕانەوە یەكێكە لە گەورەترین بەشەكانی عیبادەت‌و خواپەرستی، خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ) واتە: خودای ئێوە فەرمووی: بانگ بكەنە من بە دەمتانەوە دێم، بۆیە مرۆڤ بۆی هەیە لە داوای چاكەی دونیا‌و دوارۆژ بكات، بەڵام دوعا نەكات بۆ شتێك گوناه بێت یان پچڕاندنی پەیوەندی خزمایەتی بێت، تا مرۆڤ پێویستی زیاتر بێت بۆ دوعاكردن باشترە، وەك خوای گەورە دەفەرمووێت: (أَمَّنْ يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ) واته: (یا خود كێیە (بێگومان هەر خوایە) دوعای داماوان قوبووڵ ئەكا، كاتێ‌ لێی ئەپاڕێنەوە. مرۆڤێكیش كە زۆر دوعا دەكات، ئەوە نیشانەی خواپەرستی‌و دینداری زیاتریەتی، چونكە دەزانێت ئەوە خوایێكی هەیە‌و پەنای بۆ دەبات.

سەبارەت بە پرسیارەكەشت، كە دوعایەكەت قبوڵ نابێت، ئەوە بۆ كۆمەڵێك شت دەگەڕێتەوە:

یەكەم: پەلەكردن، چونكە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: (یستجاب لاحدكم ما لم یعجّل) واتە: نزاتان گیرا دەبێت تا پەلە نەكەن، بۆیە پەلە مەكە‌و ئارامگر بە.

دووەم: نابێ‌ دوعایەكە بۆ شتێكی گوناه یان پچڕانی پەیوەندی خزمایەتی بێت، چونكە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: یستجاب للعبد ما لم یدع بإپم أو قگیعە رحم. واتە: پاڕانەوە بەندە قبول بێت، مادام پاڕانەوەكەی بۆ شتێكی گوناه یان پچڕانی خزمایەتی نەبێت.

سێیەم: بەردەوامبوون لەسەر حەرام، وەك پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت باسی كەسێك دەكات، دەفەرمووێت: دەستی بەرز دەكاتەوە بۆ ئاسمان‌و دەڵێت: خوایە.. خوایە.. لە كاتێكدا خواردنی حەرامە، جل‌و بەرگی حەرامە، بە حەرام گۆشكراوە، ئەوە چۆن دوعای گیرا دەبیت، بۆیە جوان بیر لە خۆت بكەوە، داخۆ لەگەڵ حەرامی چۆنی.

چوارەم: وازهێنان لە فەرمان بە چاكە‌و نا كردن لە خراپە، چونكە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: (لَتَأْمُرُنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلَتَنْهَوُنَّ عَنِ الْمُنْكَرِ أَوْ لَيُوشِكَنَّ اللَّهُ أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عِقَابًا مِنْ عِنْدِهِ ثُمَّ لَتَدْعُوُنَّهُ فَلاَ يَسْتَجِيبُ لَكُمْ) سوێند بەو زاتەی گیانی منی بە دەستەوەیە، فەرمان بە چاكە دەكەن‌و رێگیری لە خراپە دەكەن، یان نزیكە سزایەكتان بێتە سەر‌و، دوایی پاڕانەوەتان گیرا نابێت.

پێنجەم: بێ ئاگایی دڵ، چونكە پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت دەفەرمووێت: (وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ لا يَسْتَجِيبُ دُعَاءً مِنْ قَلْبٍ غَافِلٍ لاهٍ) واتە: بزانن خوای گەورە دوعا لە دڵێكی بێ خەبەری‌و ناو لەهموو وەرناگرێت.

شەشەم: لەوانەشە ئەم دوعا گیرانەبوونەت حیكمەتێكی خوایی تێدا بێت، لەوانەیە بۆتۆ زیانێكی تێدا بێت، كە نایزانین، بۆیە ئەگەر دوعایەكەش گیرا نەبێت، بەڵام خێر‌و پاداشتی پاڕانەوەت هەر بۆ دەنووسرێت.

 

بۆیە هەوڵدە لە پاڕانەوەكانت ئەم خاڵانە جێبەجێ‌ بكەیت:

یەكەم: بە دڵنیایی‌و بێ‌ دوو دڵی دوعایەكەت بكە‌و، دڵنیابە خوای گەورە وەڵامت دەداتەوە.

دووەم: زۆر دوعا بكە‌و، دوعایەكەت چەندان جار دووبارە بكەوە‌و، پەلە لە گیرابوونیشی مەكە.

سێیەم: تۆبە بكە‌و، مافی خەڵك بدەوە.

چوارەم: لە خۆشی‌و ناخۆشیدا دوعا‌و پاڕانەوەت با هەبێت، نەك لە كاتی خۆشی خوات لە بیر نەمێنێت‌و، لە كاتی ناخۆشیش دەست بە دوعا بكەیت.

پێنجەم: پێش دوعاكردن دەستنوێژ بش.

شەشەم: روو لە قیبلە بكە.

حەوتەم: دەستەكانت بەرز بكەوە.

هەشتەم: دەنگت نزم بكە.

نۆیەم: لە كاتی دوعاكردن لەسەر خۆ‌و ملكەچ بە.

دەیەم: گیانت با هەبێت لە كاتی دوعاكردندا.

یازدەهەم: پێویستی‌و لاوازی خۆت بۆ خوا دەرببڕە.

دوازدەهەم: لە نێوان خۆت‌و خوا دانگ بە گوناه‌و هەڵەكەت دابنێ‌.

سێزدەهەم: تەنها لە خوا بپاڕێوە‌و، جگە لە ئەو مەپاڕێوە.

چواردەهەم: بەهۆی ناوە جوان‌و سیفاتە بەرزەكانی لێی بپاڕێوە.

پازدەهەم: خەرێكی رازاندنەوەی وشەكان مەبە.

شازدەهەم: دوعا بۆ شتی حەرام مەكە.

حەڤدەهەم: دوعا بەهۆی كردەوە باشەكان بكە.

هەژدەهەم: بە حەمدو سەنا‌و سەڵاوات دوعاكانت بكەوە.

نۆزدەهەم: دوعاكانت سێ‌ جار دووبارە بكەوە.

بیستەم: لە كۆتاییدا سەلاوات لەسەر پێغەمبەر لێ بدە.

بیست‌و یەكەم: لە شوێن‌و كاتە پیرۆزەكان دوعای زیاتر بكە، وەك: كۆتایی شەو، نێوان بانگ‌و قامەت، لە سجدە‌و كڕنۆشبردن، دوای نوێژە واجبەكان، دوای نوێژی عەسر لە رۆژی هەینیدا، كاتی باران بارین، لە سەفەر‌و گەشتدا، ئێوارەی رۆژی عەرەفە، كاتی رۆژوو شكاندن، شەوی قەدر، لە مزگەوت،...

لە خوای گەورە داواكارین دوعاكانت گیرا بكات.