وعليكم السلام
ئه‌و فه‌رمووده مانای ئه‌وه نییه نابێ له سێ رۆژ که‌متر بخوێندرێت، به‌ڵکو باس له‌وه ده‌کات ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ رۆژ که‌متر بخوێنێته‌وه تێی ناگات، ئه‌وه‌ش دیاره زیاتر بۆ ئه‌وانه‌ی که تێگه‌یشتینیان له زمانی قورئان که‌م بێت، یان شاره‌زاییان له خودی قورئان که‌م بێت، به‌ڵام بۆ که‌سێك شاره‌زایی له قورئان هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی زمانه‌که به چاکی تێ بگات یان زۆر خوێندبێتیه‌وه ئه‌وه ئاسانتر تێی ده‌گات، به‌هه‌ر حاڵ فه‌رمووده‌که باسی نه‌خوێندنه‌وه نییه به‌ڵکو باسی تێگه‌یشتنه، بۆیه ئه‌گه‌ر که‌سێك بتوانێ مافی خوێندنه‌وه‌ی بدات ئاساییه له‌وه که‌متریش بخوێنێته‌وه وه‌ك له زۆرێك له چاکه‌کارانی سه‌له‌ف ده‌گێڕنه‌وه که له ماوه‌ی که‌متر له سێ رۆژ قورئانیان خه‌تم کردووه.