وه‌ك هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی‌و ئه‌ركی هه‌میشه‌یی خۆی، یه‌كێتی زانایان بێ جیاوازی ئینتیمای سیاسی، پشتگیری له سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستا ئایینیانه كردووه، كه له‌و بارودۆخه تووشی هه‌ره‌شه‌و گرتن‌و قسه پێگۆتن هاتوونه‌ته‌وه.
له‌و باره‌وه زانایان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتی زانایان به‌رز ده‌نرخێنن‌و پێیان وایه یه‌كێتی زانایان توانیویه‌تی ئه‌ركی خۆی له‌و نێوه‌دا ئه‌دا بكات.
له لێدوانێكی بۆ سایتی (زانایان) مامۆستا مه‌لا مه‌حمودی ئازادی پێش نوێژی مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌دی بۆسكانی له سلێمانی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی زانایانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی گوتی: سه‌باره‌ت به‌و وه‌زعه‌ی رووبه‌ڕوی مامۆستایانی ئایینی بوویه‌وه، به لای ئێمه‌وه شتێكی خۆش نه‌بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه یه‌كێتی زانایان هه‌ر له ئه‌وه‌ڵه‌وه تا ئێستا رۆڵێكی دیار‌و كارای بینی له داكۆكی كردن له مامۆستایانی ئایینی‌و رێگرتن له‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ده‌رهه‌ق زانایانی ئایینی ده‌كرێت، من له هه‌ندێ كارا له‌گه‌ڵیان بووم به‌ڕاستی هه‌نگاوی ئیجابی زۆریان نا، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مامۆستا عه‌بدوڵڵای سۆران ماندوو بونێكی زۆری كێشا، له په‌یوه‌ندی كردن به لایه‌نی په‌یوه‌ندارو ئازادكردنی ئه‌و مامۆستایانه‌ی گیرا بوون.
مامۆستا له درێژه‌ی قسه‌كانی گوتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ براده‌رانیش ئه‌و مه‌وقیفه‌ی یه‌كێتی زانایانمان باس كردووه، به تایبه‌ت له‌وه‌وه كه یه‌كێتی زانایان بێ ره‌چاوكردنی ئینتیماو لایه‌نی سیاسی هه‌ر مامۆستایه‌ك بێ جیاوازی هه‌ڵوێستی خۆی نواندووه، من به زانایانیشم راگه‌یاندووه، كه یه‌كێتی زانایان چه‌ترێكه بۆ هه‌موو زانایان‌و پێویسته هه‌موانیش بچنه ژێر سێبه‌ری ئه‌و یه‌كێتیه‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتیشی: ئه‌و وه‌زعه وا ده‌خوازێ زانایان یه‌ك هه‌ڵوێست بن‌و له ژێر سێبه‌ری یه‌كێتی زانایانیش كۆببنه‌وه، داواش ده‌كه‌م یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی حه‌سانه‌ی مامۆستایانی ئایینی بدات‌و نه‌هێڵێ كه‌س له‌خۆیه‌وه یاری به مامۆستایانی ئایینی بكات، یان سوكایه‌تیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجام بدات، داواش له هه‌موو زانایانی ئایینی ده‌كه‌م هه‌ر یه‌كێك رووبه‌ڕوی هه‌ر شتێك هاته‌وه با پرس به یه‌كێتی زانایان بكات مه‌سه‌له‌كه حه‌واڵه‌ی ئه‌وان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌ری زانایان‌و وه‌كو رێكخراو به‌دواداچوونی بۆ بكه‌ن‌و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن. |