یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان: لەگەڵ پرۆژە پێشنیاری هەمواری یاسای باری کەسی عیراق نین    *****    *****   یەکێتی زانایانی بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی قورئان بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستان لە مەراسیمێکدا بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا حەمەئەمین سەراوی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات   
یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/07/2024 : 15:38:23
قه‌باره‌ی فۆنت

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان


(إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا...) التوبة:40.


به‌بۆنه‌ی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی (1446) پیرۆزبایی گەرممان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و مسوڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ی ساڵی تازه‌ پاڵنه‌رێكی به‌هێز بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و كۆچكردن له‌ كه‌م و كورتییه‌كانه‌وه‌ به‌ره‌و چاكسازی و كاری باش و بۆ خوا سوڵحان.


یادی هیجرەتی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت) سەرەتای ژیانێكی نوێ‌و گۆڕانكارییەكی گەورەی جیهانی بوو، هەنگاوێکی گرنگ بە ئاراستەی ئامانجگەلێک لە پێناو سەرخستنی ئایین و خۆشکردنی زەمینەی دەعوەو بانگەوازی، کۆچ لە میژووی موسڵمانان وەرچەرخانێکی گەورەو هێمای رزگاربوون له‌ زوڵم و قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و ئیدارەدان و ده‌ركردنی ده‌ستوورو یاساو پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، ماناو دەلالەتەکانی کۆچ وەک قوتابخانەیەکی مەزنی هەڵسانەوەو ئومێدی سەرکەوتن ئەوەمان پێ دەڵێت، کە نابێ هیچ کات رەشبین و نائومێد بین، بەڵکو بە پشت بەست بەخواو گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان هەمیشە مەشخەڵی سەرکەوتن نزیکە، بۆیە پێویستە لەم یادە پیرۆزەدا كار بكەین بۆ هێنانەدی پەند‌و ئامۆژگاری‌و ئامانجەكانی هیجرەت، لە چاندنی تۆوی خۆشەویستی‌و پێكەوەژیان‌و برایەتی‌و گیانی هاریكاری‌و مرۆڤدۆستی.


‌ ده‌خوازین ئه‌م یاده‌ ته‌نیا وه‌ك رووداوێكی مێژوویی به‌سه‌رمان تێپه‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵكو ببێته‌ خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌ هه‌موو كه‌مو كورتیه‌كان و رۆیشتن به‌ره‌و لوتكه‌ی ژیاندۆستی و ديندارى.


 


 


مەکتەبی تەنفیزی


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


30/ ذو الحجة / 1445 کۆچی


6ی تــــــەموزی 2024 زاینی