سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی (54) ساڵه‌ى یادى دامه‌زراندنی، یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
له (54) ساڵه‌ى یادى دامه‌زراندنیدا، به گه‌رمى پیرۆزبایى له مامۆستایانى به‌ڕێز سه‌رۆک و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزیى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان و ته‌واوى مامۆستایان و زانایانى ئایینى ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
ئاماده‌یى و خه‌بات و تێكۆشانى یه‌كێتیى زانایان و مامۆستایانى ئایینى له هه‌ردوو سه‌رده‌مى شۆڕش و ئازادی‌دا، به پێزانینێكى زۆره‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. له‌م یاده‌دا به ڕێزه‌وه ته‌واوى شه‌هیدانى یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه و سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین.
جه‌خت له به‌رده‌وامیى ڕۆڵ و كاریگه‌ریى مامۆستایانى به‌ڕێزى ئایینى و یه‌كێتیى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان له بره‌ودان به كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى و خۆشه‌ویستیى نیشتمان و ئاشتیى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌ك له هه‌وڵ و كۆششى یه‌كێتیى زانایان بۆ ده‌ستبه‌ركردنى ته‌واوى مافه‌كانى مامۆستایانى ئایینى ده‌كه‌ین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٤/٩/٢١