ءئەمڕۆ 22ی9ی2024 بەرێز د.عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێز مامۆستا فارس جوهەر بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و شاندی یاوەری کرد.
لە دانیشتنێکدا شاندی ناوبراو پیرۆزبایی ٥٤ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی کردو هیوای سەرکەوتنی پتریان خواست.