یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەراسیمی تایبەتی ناساندن بڵاوکردنەوەی کتێبی (فەتواکانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا)  بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   هەولێر.. بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە گوندی برایمە لەکی قوشتەپە مزگەوتی (خێرخوازان) كرایەوە    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت   
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرز راگیرا
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/09/2024 : 06:12:44
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ رۆژی 21ی9ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی و بەرپرس و کارگێرانی لقی هەولێری یەکێتی زانایان لەبارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان مەراسیمی پێشوازی لە میوانان بە بۆنەی 54یەمین ساڵیادی دامەزرادنی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو.


لەو مەراسیمە هەر یەک لە بەرێزان وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و پارێزگاری هەولێرو نوێنەری حزب و لایەنە سیاسیەکان و پێکهاتەی ئایینی و نەتەوەیی و بەشێکی زۆر لە بەرێوەبەرو نوێنەری دام و دەزگا حکومی و حزبیەکان و کەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی و شێخانی تەریقەت و ریش سپی و پیاو ماقوڵانی شاری هەولێر بەشداری مەراسیمەکە بوون..


لەکۆی دانیشتنەکان بەشداربووان پیرۆزبایی54 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانیان ئاراستەی سەرۆک و مەکتەبی تەنفیزی و زانایانی ئایینی کردو تەئکیدیان لەو کردەوە، کە رۆڵی یەکێتی زانایان گرنگ و پڕ بایەخەو هەمووان بە چاوی رێزەوە لێی دەڕوانن.


شایەنی باسە بەشێکی بەشداربووان بە نوێنەراتی سەرۆک و کەسایەتی و لایەنەکان پەیامی پیرۆزبایی تایبەتیان ئاراستەی یەکێتی زانایان کرد.


هەر بەم بۆنەوە لەسەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایان مەراسیمی پێشوازی لە میوانان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی ئایینی و زانایان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و دەزگاو دامەزراوەکان سەردانی یەکێتی زانایانیان کردو لە نزیکەوە پیرۆزبایی و بەرزنرخاندنی رۆڵی ئەم رێکخراوەیان دەنواند.