یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن    *****    *****   مامۆستا مەلا رەشید گەڤەرکی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مەجید فەقێ تاڵەبانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عباس عیسا کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی لە پێناو خزمەتی چاکسازییەکان هەماهەنگی دەکەن   
شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/08/2024 : 11:07:19
قه‌باره‌ی فۆنت

ئەمرۆ 8ی8ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و سەرکردایەتی، پێشوازییان لە بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدیان بە سەرۆکایەتی بابەشێخی ئێزیدی کرد.


ئامانج لە سەردانی شاندەکەو دیداری هەرسێ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایان و ئەنجومەنی روحانی ئێزیدیان گەنگەشەو تاوتوێی ئەو سوکایەتیانە بوو، کە لەلایەن قاسم شەشۆ بەرامبەر ئیسلام و پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ئەنجام درا.


سەرەتا لە دانیشتنەکە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، کە هەمووان بەرپرسیارێتی گەورەمان لەسەر شانەو دەبێ وەک خۆی مامەڵە لەگەڵ رووداوەکان بکرێت و ئەوەی سوکایەتیە ئیدانە بکرێت بەڵام نەگشتێندرێت بە سەر تاکەکانی ناو پێکهاتەیەک، وە رێگە بە هیچ کەس نادەین سوکایەتی بەرامبەر هیچ ئاینێک بکات و ببێتە مایەی دروستکردنی پشێوی یان تێکدانی ئارامی کۆمەڵایەتی.


دواتر بابەشێخی ئێزیدیان قسەی خۆی کردو گوتی: ئێمە کە هاتووین بۆ ئێرە دەمانەوێ لێک تێبگەین و بزانن ئێمە لەگەڵ سوکایەتیەکان نین چونکە لە لای ئێمە هەندێک شت هەیە پیرۆزە، ڕێزگرتن لە ئاینەکان یەکێکە لە پیرۆزییەکان لای ئێمەی ئێزیدی، وە ئێمە هیچ نەما بەسەرمان نێت لەگەڵ داعش بگرە ئاگر کەوتە ناو ئێمەو خێزانەکانمان، بۆیە غەلەتی کەسێک تەعمیم نەکرێت بەسەر هەموومان".


پاشان بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان تیشکی خستە سەر خودی ئەو سوکایەتیەی لە چەند رۆژی رابردوو ئەنجام درا، ئەوە ئێمەو موسڵمانانی بریندار کردو سوکایەتی بەرامبەر ئایین و پێکهاتەکان قبوڵکراو نیە بەتایبەت ئایینی پیرۆزی ئیسلام، هەموو کاتێک هەوڵی پتەوکردنی برایەتی و تەبایی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکانمان داوەو خەممان ئارامی کورەدستانەو بەدرێژایی مێژوو موسڵمان و مەسیحی و ئێزیدی لەسەر ئەو خاکە لەگەڵ ژیاون و پێویستیشە لەسەر هەمان شێوە بەردەوام بن.


سەرۆکی یەکێتی زانایان گوتیشی:  ئێمە دەزانین لەساڵی 2014 کەداعش ئەو کارەساتەیان بەسەر ئێزدییەکان هێنا، ئەو کاتیش پەیاممان هەبوو کە داعش نوێنەرایەتیی موسڵمانان ناکات، هەروەها ئیدانەی ئەو بێڕێزییەمان کرد کە داعش بەرامبەر پێکهاتەکان کردیان، بەڵام ئەمە نابێ ببێتە بیانوو بۆ ئەوەی سوکایەتی بەرامبەر ئیسلام بکرێت.


گوتیشی: لەوەش تێدەگەین ئەگەر کەسێک لەناو ئاینێک بێڕێزییەکی کرد، ئەوە پەیڕەوانی تر هەموویان هاوبەشی ئەو کردەوەیە نین بەڵام ناکرێ هیچ لایەکمان دەرفەتی سوکایەتی کردن بدەین.


دواتر هەردوولا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ناوەرۆک و لێک تێگەیشتنی دانیشتنەکان بۆ رای گشتی راگەیاند، کە دۆخەکە بەرەو هێور بوونەوەو چارەسەرکردن دەڕوات و پێویستە هەمووان بە گیانی بەرپرسیارێتی مامەڵە بکەن و دەرفەت بە کەس نەدرێت بە هەر مەرامێک بێت سوکایەتی بەرامبەر پیرۆزییەکان بکات.


شایەنی باسە ڕۆژی 6ـی ئابی 2024، لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان ڕایانگەیاندبوو، بەتوندی سەرکۆنەی قسەکانی قاسم شەشۆ دەکەین، کە لەمیانی بۆنەیەکدا لە شنگال، بەرامبەر ئایینی پیرۆزی ئیسلام و پێغەمبەرمان (محەممەد - دروودی خوای لەسەر بێت) گوتوویەتی، بە مافی خۆمانی دەزانین، کە ڕێکاری یاسایی لەم بارەیەوە بگرینەبەر.