مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
به‌مه‌به‌ستی هه‌وال پرسین له‌ژیان گوزه‌ران وته‌ندروستیه‌كه‌ی، به‌رێز مامۆستامه‌لاعه‌بدولله مه‌لاسه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان (مامۆستامه‌لا مسه‌فا دارالسلامی)، مامۆستای ئایینی‌و ه‌سایه‌تی ناوداری ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌نزیكه‌وه له‌گوزه‌ران‌و ته‌ندروستیه‌كه‌ی پرسی‌و هیوای ساغ وسه‌لامه‌تی بۆخواست .
له‌به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا خۆشحال بوو به‌و سه‌ردانه‌و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان خواست .
شایانی وتنه به‌رێز مامۆستا(مه‌لامسته‌فا دارالسلامی) یه‌كێكه له‌زانا ناوداره‌كانی باله‌كایه‌تی و ته‌منێكی پڕ سه‌روه‌ری له‌زانست و خواپه‌رستی سه‌رف كردوه‌و، كاتی خۆشی قازی شۆرشی ئه‌یلول بووه‌و، خزمه‌تێكی زۆری گه‌له‌كه‌ی كردوه.
|