دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
ئاماژه به كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی لق ، ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌رواری 20/4/2011 لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ،گه‌شتێكی به‌هاره‌ی بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی سنوری ناوچه‌كانی كه‌لار و كفری و ده‌ربه‌ندیخان و خانه‌قین ڕێكخست ، كه زیاتر له 120 سه‌دو بیست مامۆستا ئاماده‌ی بوون ،بۆ هاوینه هه‌واری قه‌ره‌داغ ، سه‌ره‌تا مامۆستایانی ئاینی لقی گه‌رمیان ، له ناحیه‌ی سێوسێنان مه‌زاری پیرۆزی شه‌هیدانی كیمابارانی سێوسێنانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌و فاتیحایان بۆ ڕۆحی پاكی شه‌هیدان حوێندو... پاشان بڕگه‌كانی گه‌شته‌كه‌یان ده‌ستپێكرد ، له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان .به‌سایتی زانایانی ڕاگه‌یاند و گوتی " هه‌روه‌كو له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی فراوانی لقدا بڕیارمان لێدابوو و له‌سه‌ر داواكاری ناوچه‌كانی سنوری لقمان هه‌ستاین به بانگهێشت كردنی ته‌واوی زانایانی ئاینی سنوری لقمان بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی به‌هاره و سوپاس بۆ خوا سه‌یران و گه‌شتێكی به‌هاره‌ی خۆش و دڵگیرمان به‌بێ هیچ كه‌م و كوڕییه‌ك ئه‌نجامدا "
شایانی ئاماژه پێدانه مامۆستایانی ئاینیش ده‌ستخۆشانه‌و سوپاس گوزاری خۆیان بۆ لقه‌كه‌یان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و كاره جوانه .
|