یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
له‌ ماوه‌ی پێنج مانگدا لێژنه‌ی فه‌توای لقی هه‌ولێر نزیكه‌ی 400 كێشه‌ی چاره‌سه‌ر كردووه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/05/2011 : 14:13:52
قه‌باره‌ی فۆنت
ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی

لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر، ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سنووره‌كه‌، هه‌روه‌ها له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری لقه‌كه‌شمان خه‌ڵك سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌ ناو پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانن‌و هه‌موو ڕۆژانی [ دووشه‌ممه‌ و پێنج شه‌ممه‌ ] له‌باره‌گای لق له‌ مزگه‌وتی صواف دانیشتنی خۆیان به‌رێوه‌ده‌به‌ن‌و، خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانی ئه‌م لیژنه‌ ده‌كه‌ن ، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان ، له‌ڕێگای شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه‌ .

مامۆستا مه‌لا ئه‌نوه‌ر سێبیرانی، به‌رپرسی لێژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر ، به‌ نووسراوێكی فه‌رمی، پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ ئاماری كار‌و چاڵاكییه‌كانی لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێڕ له‌ سێ‌ مانگه‌ی ڕابردوو واته‌ ( 1 / 1 / 2011 تاوه‌كو 30 / 4 / 2011 )، به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌:-

1- ( 49) كێشه‌ی ته‌ڵاق ، كه‌ نووسراو كراوه‌ بۆ دادگای هه‌ولێر .
2- (40) كێشه‌ی خولع .
3- (40) كێشه‌ی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ماره‌بڕین .
4- (15) كێشه‌ی ماره‌بڕینی سه‌ره‌تایی .
5- (30) كێشه‌ی میرات .
6- (25) كێشه‌ی زه‌وی .
7- (60) پرسیار ده‌رباره‌ی سولفه‌ عه‌قاری .
8- (50) پرسیار ده‌رباره‌ی كرین سه‌یاره‌ به‌قیست .
9- (5) كه‌س له‌ به‌رامبه‌ر لیژنه‌ی فه‌توای هه‌ولێر موسڵمان بوونی خۆیان ڕاگه‌یاندووه‌ .
10- (35) كێشه‌ی مامره‌ت: 35