یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی لقی كۆیه‌ ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 06/06/2011 : 15:45:44
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی (6/6/2011) سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی سه‌ردانی لقی كۆیه‌ی یه‌كێتی زانایانیان كرد.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا، كه‌ به‌رپرس‌و كارگێڕان‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی لقی كۆیه‌ ئاماده‌بوون، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر جددیبوون له‌ كاری رێكخراوه‌یی، خۆپێگه‌یاندن به‌ گیانی لێبوورده‌یی كاری به‌ كۆمه‌ڵ‌و، هه‌وڵبده‌ن برایه‌تی‌و ته‌بایی‌و خۆشه‌ویستی له‌ نێو ته‌واوی ئه‌ندامان قوڵتر بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان پێكه‌وه‌ به‌ یه‌ك ده‌ست خزمه‌ت به‌ ئایینی پیرۆزی ئیسلامی زانایانی ئایینی‌و كۆمه‌ڵگای كوردستان بكه‌ن، هه‌روه‌ها جارێكی دیكه‌ ته‌ئكیدی كرده‌وه‌، له‌سه‌ر دیفاعكردن له‌ مامۆستایانی ئایینی‌و خۆ به‌ خاوه‌ن دانانیان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دروستكردنی باشترین په‌یوه‌ندی، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكان، به‌تایبه‌تیش ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی، چونكه‌ هه‌ردوولامان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین، وه‌ هه‌روه‌ها هه‌وڵیش بده‌ن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكان ببه‌ستن.

پاشان راگۆڕینه‌وه‌‌و گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر كرا‌و، سه‌ركه‌وتووانه‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌ كۆتا هات.

جێیگووتنه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، شێخ عه‌بدولباسیت بالیسانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و به‌رپرسی چالاكییه‌كانی یه‌كێتی زانایان یاوه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بوون.