قه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی دانی ناوه به دزینی پتر له ملیۆنێك دۆلار له موڵكی كڵێسا.
هێشتا زنجیره‌ی تۆمه‌ته‌كانی پیاوانی كلێسا تایبه‌ت به ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵان كۆتایی پێ نه‌هاتووه، كاتێك هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی خوێناوی له‌سه‌ر كلێسا ئاشكرا ده‌بیت، ئه‌ویش كاتێك چه‌ندان تۆمه‌ت روو به رووی قه‌شه‌یه‌كی كۆسۆلیكی له ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه، به دزینی پاره‌یه‌كی زۆری موڵكی ئه‌و كلێسایه‌ی ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
قه‌شه كیڤنی ته‌مه‌ن (63) ساڵا بۆ ماوه‌ی پتر له 26 ساڵه وه‌ك كه‌سێكی خۆشه‌ویست له‌و ناوچه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژیت ته‌ماشا ده‌كرا له ویلایه‌تی (كۆنكتیكت)ی ئه‌مه‌ریكی.
به پێی زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌ی (هارتفورد كورانت)ی ئه‌مه‌ریكی قه‌شه دانی ناوه به دزینی (1.3) ملیۆن دۆلار له حیساباتی كلێسا‌و، هه‌مووی له ژیانی تایبه‌تی خۆی سه‌رف كردووه، وه‌ك چوونه هوتێل‌و خواردنگه‌و جل‌و به‌رگ كڕین‌و، ته‌واوی پێداویستییه تایبه‌تییه‌كانی.
|