یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
له‌ هۆڵی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌شداری له‌ مه‌ڕاسیمێكی رێزلێنانی زانایانی ئایینیدا ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/06/2011 : 15:41:14
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/6/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی، به‌شداریكرد له‌ مه‌ڕاسیمێكی رێزلێنان، كه‌ بۆ كۆمه‌ڵێك زانای ئایینی قه‌زاو ناحیه‌كانی هه‌رێم، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ سازكرابوو.

ئه‌مه‌و له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان: كاك كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف‌و، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌ڕله‌مانی كوردستان‌و، جه‌مال خدر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌قاف ئاماده‌بوون‌و، تیایدا خه‌ڵات به‌خشرا به‌و زانا‌و وتاربێژانه‌ی، كه‌ رۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ بواری مافه‌كانی منداڵان.

شایانی باسه‌: هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌، به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و، تیایدا وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس‌و ده‌ستخۆشیكردن له‌ وه‌زاره‌ت، رۆڵی زانایانی ئایینی له‌ سه‌رجه‌م بوار‌و بابه‌ته‌ سه‌رده‌میه‌كانی ژیان‌و، ئامۆژگاری‌و باشتركردنی په‌یوه‌ندیه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان‌و، په‌روه‌رده‌ی منداڵ به‌تایبه‌تی به‌رزنرخاند‌و، پاشان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كێتی زانایان‌و، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرده‌وه‌، بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری هوشیاری‌و رۆشنبیری ئایینی.