یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
شاندێكی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/06/2011 : 15:42:39
قه‌باره‌ی فۆنت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8/6/2011 شاندێكی باڵای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان، كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان: نه‌قیب ژیله‌مۆ مه‌عروف به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافره‌تان- هه‌ولیرَ‌و، سه‌عدیه‌ عه‌لی مارف ملازمی یه‌كه‌می پۆڵیس، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كردو، به‌ گه‌رمیه‌وه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك، پێشوازیان لێكرا.

له‌ دانیشتنێكی نێوانیاندا، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی نه‌هێشتنی هه‌ر توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان كرایه‌وه‌‌و، رۆڵی زانایانی ئایینی له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و داب‌و نه‌ریتی جوان‌و میانڕه‌وانه‌، به‌رزنرخێنرا، به‌تایبه‌ت له‌ بابه‌تی رێزگرتن‌و نه‌رمی نواندن به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان‌و، داواكردنی مافه‌كان به‌ یه‌كسانی.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ردانی شاندی ناوبراو، ئاماده‌یی‌و هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی یه‌كێتی زانایانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو دوپاتكرده‌وه‌و، جه‌ختی له‌سه‌ر روونی په‌یامی یه‌كێتی زانایان‌و، مینبه‌ری وتاربێژان‌و زانایانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام كرده‌وه‌، كه‌ په‌یامی یه‌كسانی‌و دادگه‌ریه‌و، هه‌مو جۆره‌ توندوتیژیه‌ك پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌یه‌تی‌و، هه‌ر گرفتێكی نێو كۆمه‌ڵگه‌یش ئه‌ركی چاره‌سه‌ری به‌ پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌ركی زانایانه‌.