یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی خۆی سازده‌كات‌و به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی یادی كۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی دا ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/06/2011 : 15:44:11
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لق:
رۆژی سێشه‌ممه 31\5\2011 له باره‌كای لق، به‌ ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕِێزان: مامۆستا مه‌لا شێخ به‌هائه‌دین به‌رپرسی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و، تێكڕای زانایان كارگێڕانی لق‌و، به‌رپرسانی ناوچهكان كۆبونه‌وه‌ی فراوانی مانگانه‌ی لق به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مه‌و له‌ كوبونه‌وه‌كه‌دا، وێڕای تاوتوێ‌ كردن له‌سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی زانایان‌و په‌یامداریان كرایه‌وه‌، دواتر خوێندنه‌وه‌ بۆ راسپارده‌و نوسراوه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان كراو، گوێ‌ له‌ پێشنیارو سه‌رنجی زانایانی ئاماده‌بو گیرا‌و، سه‌ركه‌وتووانه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆتایی پێهات.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی لقی شاره‌زووری یه‌كێتی زانایان، رۆژی شه‌ممه 4\6\2011 شاندێكی باڵای لق، كه‌ پێكهاتبو له‌ به‌ڕێزان به‌رپرسی لق‌و شاندێكی یاوه‌ری له‌ زانایانی لقی ناوبراو، به‌شداری كرد رێوڕه‌سمی یادی 22 هه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی ئیمام خومه‌ینی، كه كونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، له هۆڵی رۆشنبیری، له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.