یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
وشه‌ی جێنده‌ر له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر درا
به‌رواری دابه‌زاندن: 14/06/2011 : 16:08:02
قه‌باره‌ی فۆنت
ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا‌و، دوای خستنه‌ گفتوگۆی یاسای وه‌زاره‌تی رۆشنبیری‌و لاوان، یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و لێژنه‌ی ئه‌وقفا له‌ په‌رله‌مان‌و پارته‌ ئیسلامییه‌كانی كوردستان‌و وتاربێژان نارازیبوونی خۆیان ده‌ربڕی له‌ به‌كارهێنانی وشه‌ی جێنده‌ر له‌و یاسایه‌، كه‌ مانا ئه‌سڵییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئایین‌و لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌له‌كه‌مان ناگوونجێت.

له‌ وه‌ڵامی ئه‌م نارازینامه‌یه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسایه‌كه‌ نه‌كرد‌و، داوای له‌ په‌رله‌مان كرد، یان ئه‌م وشه‌یه‌ بگۆڕن یان ته‌فسیرێكی بۆ دابنێن.

دیاره‌ ئه‌مڕۆ 14م6/2011 گفتوگۆی پڕۆژه‌كه‌ كرایه‌وه‌‌و، دوای ئه‌وه‌ی ته‌فسیری بۆ كرایه‌وه‌، وشه‌كه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر درا.

دكتۆر به‌شیر خه‌لیل سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌وقاف له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: وشه‌كه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر درا، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ته‌فسیرێكی بۆ كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ هیچ له‌و مانایانه‌ نابه‌خشێت، كه‌ جێگه‌ی ترس بوون‌و، له‌ رووی یاساییشه‌وه‌، دوارۆژ كه‌س ناتوانێت هیچ مانایه‌كی خراپی لێ وه‌ربگرێت.