یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
چالاكیه‌كانی لقی پشده‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 30/06/2011 : 11:15:40
قه‌باره‌ی فۆنت
1/ به‌رواری 22/6 به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز لێپرسراوی لق كۆبونه‌وه‌ی وتاربێژانمان ئه‌نجام دا ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ له‌م كۆبونه‌وه‌دا به‌كۆی ده‌نگ ئه‌وه‌ په‌سند كرا كه‌له‌وتاری ئه‌م ئه‌م هه‌فته‌یه‌ماندا باسی ئیسراو میعڕاجی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رو خۆشه‌ویستمان بكه‌ین و ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌ودورس وپه‌ندو ئامۆژگاریانه‌ بكه‌ینه‌وه‌كه‌له‌م موعجیزه‌گه‌وره‌یه‌ وه‌رئه‌گیرێ . وه‌هه‌ندێك بواری تریش باسی لێوه‌ كرا .

2/ هه‌ر هه‌مان ڕۆژ 22/6 به‌ئاماده‌بونی لێپرسراوی لق و كارگێڕان وكۆمه‌ڵێك له‌وتاربێژه‌كان پێشوازیمان كرد له‌ شاندێكی فه‌رمانگه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی قه‌ڵادزێ‌ كه‌پێكهاتبو له‌ به‌رپرسو چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی تری فه‌رمانگه‌كه‌،پاش دانیشتنێكی دۆستانه‌ هه‌ندێك زانیاری ووشیاری و ڕۆشه‌نبیریان بۆ ووتار بێژه‌كان باس كرد ده‌رباره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و ئاگركوژاندنه‌وه‌وچه‌ند بوارێكی تریش. بۆئه‌وه‌ی مامۆستایانیش له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كانه‌وه‌ جه‌ماوه‌ر له‌م زانیاری و ڕۆشه‌نبیریانه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ ، چونكه‌ پاراستنی گیانو ماڵی خه‌ڵك ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موولایه‌كه‌ . پاشان به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێكران .

3/ به‌رواری 25/6 شانێكی لقه‌كه‌مان كه‌پێكهاتبو له‌ لێپرسراوی لق ولێپرسراوی لیژنه‌ی فتوای قه‌ڵادزێ‌ به‌شداری كرد له‌بانگهێشت و كۆڕخوانێكی (تعارف) یه‌كترناسین ، كه‌ مامۆستا أحمدی گه‌ناوی سازی كردبو له‌سه‌رگڵكۆو میوانخانه‌ی فقێ‌ أحمدی داره‌شمانه‌ له‌نێوان هه‌ندێك له‌ مامۆستایانی ئاینی وئه‌شڕاف و پیاوماقوڵانی سۆران و قه‌ڵادزێ‌ . وه‌ له‌لایه‌ هه‌ردووك لاوه‌چه‌ند وته‌و بابه‌تێك پێشكه‌ش كراو هه‌مولایه‌ك زۆرخۆشجاڵ بوون و به‌كۆڕ و كۆبونه‌وه‌یه‌كی بسود دانراو پێمان وایه‌ كه‌له‌شێوه‌ی ئه‌م كۆڕوكۆبونه‌وانه‌ سودی زۆری ئه‌بێت بۆبه‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئاینی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ناساندنی كلتورییه‌كتری له‌نێوان شارو شارۆچكه‌كانی كوردوستان.

4/ شه‌وی 27/ رجب به‌بۆنه‌ی (أِسراْ ومعراج)ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانه‌وه‌ئاهه‌نگێكمان ساز كرد له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ڕاپه‌ڕین كه‌له‌لایه‌ن لێپرسراوی لق وچه‌ندمامۆستایه‌كی تره‌وه‌ به‌ڕێوه‌چو ، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ به‌قورئان خوێندن ومه‌ولایه‌صلّ و چه‌ندسرودوباس وپه‌ندوئامۆژگاری له‌م موعجیزه‌ گه‌وره‌یه‌ ئاهه‌نگ ڕازێنرایه‌وه‌ ، پاشان شیرینی دابه‌شكراو به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ كۆتایی پێهات .