دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری 18/7/2011 به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنگه‌ی ئاینی كفری و زانایانی ئاینی ناوچه‌كه و به‌ڕێز مامۆستا سه‌روه‌ت به‌ڕێوبه‌ری په‌روه‌رده‌ی كفری و كه‌س و كاری قوتابیان و قوتابیانی كوڕان و كچانی ناوه‌ندی ئاینی كفری و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ،لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان مه‌راسیمێكی خهڵاتكرنی بۆ قوتابیه سه‌ركه‌وتوه‌كانی كوڕان و كچانی قوتابخانه‌كه ڕێكخست ...
سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به‌خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا تارق حسن هه‌مه‌وه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌ی ئاینی كفری له ووته‌یه‌كدا به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه‌ی كرد‌و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئاماده‌بونیان ده‌ربڕی و پاشان به‌ناوی مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنگه‌كه‌وه سوپاس و ده‌ستخۆشانه‌ی ئاراسته‌ی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كرد بۆ سازدانی ئه‌و مه‌راسیمه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن و به هه‌نگاوێكی گرنگی وه‌سف كرد بۆ زیاتر هاندانی قوتابیان له وه‌ده‌ست خستنی زانست و زانیاری‌دا ...
پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان له ووته‌یه‌كدا به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ئاراسته‌ی قوتابیانی خوێندنگه‌كه‌كرد و باسی له فه‌زڵ و پیرۆزی زانست كرد بۆ ئاماده‌بوان له ڕوانگه‌ی ئلیهتهكانی قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ره‌وه ( د.خ ) ، پاشان ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی خوێندنگه‌كه كرد و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانیه‌كی بۆ دووپاتكردنه‌وه‌و ڕێزگرتنی زانستخوازانی شه‌ریعه‌تی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی یه‌كێتی زانایان زانی و بهڵنی دا له‌و باره‌یه‌وه هه‌رچیان پێ ده‌كرێت درێغی نه‌كه‌ن و هیوای خواست له ساڵانی داهاتودا بتوانن مه‌راسیمی له‌و شایسته تر ساز بكه‌ن و هه‌روه‌ها سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كفری كرد كه‌له ڕابردوودا هاوكاری خوێندنگه‌كه‌یان كردووه.
پاشان به‌ڕێز مامۆستا سه‌روه‌ت حه‌مید عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كفری له ووته‌یه‌كدا پیرۆزبایی له قوتابیانی خوێندنگه‌كه‌كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامی بۆ خواستن و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان كرد بۆ سازدانی ، مه‌راسیمه‌كه‌و به كارێكی گرنگی له‌قه‌ڵه‌م دا بۆ پشتگیری كردنی قوتابیان و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری پشتگیرییه‌كی به ئیداره‌و قوتابیانی خوێندنگه‌كه دا..
پاشانیش له‌لایه‌ن ستافی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌وه خه‌ڵات به‌سه‌ر خوێندكاره سه‌ركه‌وتوه‌كانی خوێندنگه‌كه‌دا دابه‌شكرا ، له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به سایتی زانایان و گۆڤاری په‌یامی زانایانی ڕاگه‌یاند " ئێمه وه‌كو لقی گه‌رمیان به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین كه هه‌میشه له خزمه‌تی زانستخوازانی زانسته شه‌رعیه‌كاندا بین و هه‌رله‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ و له‌شاری كفری ئه‌م مه‌راسیمه‌مان ڕێكخست هیوادارین توانیبێتمان خزمه‌تێكمان كردبێت " .
هه‌روه‌كو یه‌كێك له خوێند كاره سه‌ركه‌وتوه‌كانی خوێندنگه‌كه به سایت و گۆڤاری زانایانی ڕاگه‌یاند " خۆم زۆر به‌خۆشحاڵ ئه‌زانم ئه‌مڕۆ توانیم به‌شداربم له‌م مه‌راسیمه‌و سوپاسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانیش ئه‌كه‌م بۆ ڕێكخستنی و هیوادارم زیاتر هانده‌رمان بێت "
شایانی باسه ناوه‌ندی ئاینی كفری له‌ساڵی 2008 وه له قه‌زای كفری دامه‌زراوه‌و له ئێستادا بۆ هه‌رسێ قۆناغی ناوه‌ندی ( 65 ) خوێندكاری هه‌یه‌و كه ( 50 ) یان كوڕ‌و ( 15 ) یان ئافره‌تن و بڕیاره ساڵی دادێ قۆناغی چواریشی تیابكرێتهوه و تایبه‌ته به‌زانسته شه‌رعیه‌كان و ژماره‌ی مامۆستایانی خوێندنگه‌كه ( 11 ) مامۆستایه و له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا تارق هه‌مه‌وه‌ندی به‌رپرسی ناوچه‌ی كفری سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانه‌وه به‌ڕێوه ئه‌برێت .