محمد كه‌ڵكه سماقی / ڕاگه‌یاندن
ئه‌مڕۆ به‌رواری 24\7\2011 لقی سلێمانی به ئاماده بوونی به‌رپرسی لق و كارگێرانیهوه له باڵه‌خانه‌ی لق پێشوازیان كردوو له وه‌فدێكی لقی سامه‌ڕای ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئێراق كه پێكهاتبوو له بهِێزان (دكتۆرحسێن غازی و دكتۆر محمد ئیبراهیم و دكتۆر محمد جومعه و دكتۆر حسێن ده‌روێش و مامۆستا جاسم داود و مامۆستا ئه‌حمه‌د حسێن) شایه‌نی باسه سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێزیان زیاتر به مه‌به‌ستی به‌ستنی برایه‌تی و پردێكی پته‌وی په‌یوه‌ندی له نێوان زانایانی وه‌قفی سوننی ئێراق و زانایانی هه‌رێمی كوردستاندا بوو , وه له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌موو لایه‌كیان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و پێشوازییه‌ی كه له به‌ڕێزیان كرا له به‌رامبه‌را مامۆستا (نجم ا‌لدین قادر) زۆر به‌خێرهاتن و ڕێزی خۆیی و ستافی لقه‌كه و زانایانی سلێمانی پێ ڕاگه‌یاندن و هیوای سه‌رفرازی بۆ خواستن و داواشی كرد كه ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌رده‌وام بێت هه‌میشه له پشتیوانی یه‌كتریدا بن پاشان هه‌ر هه‌مان كات ستافی لق پێشوازی كرد له به‌ڕێز مامۆستا عبدالله سه‌رۆكی زانایان و وه‌فدی یاوه‌ری و دوای به‌جێگه‌یاندنی نوێژی نیوه‌ڕۆ له خانه‌قای شێخ محی الدینی چه‌م پاراوی به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێ كران.
|