مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
دوێنێ 25/7/2011دووشه‌ممه به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی و، هه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان مامۆستا مه لامسته‌فا باپشتی و،مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عیدو ،مه‌لاخدر خه‌لیفانی و ،مه‌لارسول گه‌زنه‌ی و،مه‌لا ملحم گه‌ردی و،مه‌لا ولی دری و،مه‌لا رسول سیتكانی ،كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق .
لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كۆبونه‌وه‌ی خۆی سازكرد.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا،جگه له‌پێداچوونه‌وه‌ی كاروچالاكیه‌كانی مانگی رابوردوو،گفتۆگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به‌مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه كرا‌و،
جه‌خت له‌سه‌رزیاتر خزمه‌تكردن وبه‌ده‌نگه‌وه چوونیان كرایه‌وه,
له‌ته‌ورێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌داباس له‌به‌رنامه‌رێژی وچۆنیه‌تی خۆئاماده‌كرن بۆمانگی ره‌مه‌زان كرا‌و.بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێوشوێنی تایبه‌ت به‌ومانگه ده‌ست نیشان كران كه‌بریتی بوو له‌چركردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی نێوان لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران وسه‌نته‌ری زانایان ،بۆ زیاتر كاراكردن وچالاكتر كردنی چالاكیه‌كانیان له‌ومانگه‌دا.
هه‌رله‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێنمای وراسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆمانگی ره‌مه‌زان خرایه به‌رباس وگفتوگۆو، داواكرا سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئاینی پابه‌ندی رێنماییكان بن وزیاتر وتاره‌كانیان له‌ومانگه دا وتاری رۆحی وپه‌روه‌رده‌ی وخواپه‌رستیان تیابه‌دی بكرێت .هه‌روه‌ك داواشكراكه به‌هه‌موو لایه‌ك هه‌ول بدرێ وه‌ك سالانی رابووردوو زیاترین رێز له‌ومانگه بگیرێومزگه‌وته‌كان به‌نوێژو ته‌راویحه‌وه ئاوه‌دان بكرێن یارمه‌تی ده‌زگاكان بدرێ بۆئه‌وه‌ی ئه‌من وئاسایشی هاوولاتیان بپارێزرێ.
له‌كۆتایشداچه‌ندین پێشنیاروتێبینی خرانه روو،كه هه‌ریه‌ك له‌مانه په‌یوه‌ست بوون به زیاتر خزه‌تكردنی زانایانی ئاینی وبه‌تێرو ته‌سه‌لی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه گفتووگۆیان له‌سه‌ركرا.
|