یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به تووندی ئیدانه‌ی تۆپبارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر كوردستان ده‌كات‌و، داواشی لێ ده‌كات وه‌ك ره‌وشت‌و ئه‌خلاقێكی موسڵمانانه ئه‌م هێڕشانه رابگرێت، كه ناكه‌ونه ژێر هیچ مه‌فهوومێكی ئیسلامی.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌داخه‌وه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان ده‌كات، كه له ئه‌نجامدا ته‌نها هاووڵاتیان‌و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تێدا زیانمه‌ند بوونه، كه چه‌ند شه‌هید‌و برینداری لێكه‌وته‌وه‌و، چه‌نده‌ها ماڵیش له مه‌ڕداران‌و جوتیاران ئاوه‌ره‌بوون.
ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان ئیدانه‌ی ئه‌و تۆپبارانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین، كه ناكه‌وێته ژێر هیچ بنه‌مایه‌كی ئایینی‌و ئه‌خلاقی، هه‌روه‌ها داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كه‌ین، به زووترین كات ئه‌و هێڕشه رابگرێت، چونكه به‌م كاره كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ مانایه‌ك بۆ بنه‌ماكانی ئیسلام ناهێلێت له ئازارنه‌دانی هاووڵاتیانی بێ گوناه‌و، هێڕش نه‌كردنه سار ماڵ‌و حاڵی خه‌ڵكی سڤیل‌و بێ تاوان، كه له‌و كارانه‌ش ته‌نها ئه‌وانه ده‌بنه قوربانی، له كاتێكدا خه‌ڵكێكی كاسب‌و هه‌ژارن بۆ بژێوی ژیانیان چوونه‌ته كوێستانه‌كان، ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له‌به‌ر رێزگرتن له ناوی كۆماره‌كه، ئێران مه‌فهومی سه‌رجه‌م ده‌قه ئیسلامییه‌كان وه‌لاوه نه‌نێت، له ئازارنه‌دانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و دروستنه‌كردنی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو ژن‌و منداڵ‌و پیاو‌و خه‌ڵكی كاسب، هه‌روه‌ك مافی دراوسێیه‌تیش به‌م كاره پێشێل ده‌كرێت، له بری ئه‌وه پێویسته كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆماری عێراق به شێوه‌ی دیپلۆماسی چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نه‌ك له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێت.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
26/7/2011
|