راگه‌یاندنی ئه‌وقایف سۆران
به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی رێنمایی و بڕیار و راسپارده‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به ئاماده‌بوونی مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی سنوره‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارییه‌كان كرا بۆ پێشوازی ئه‌و مانگه و داواش كرا كه‌وا پێویسته مامۆستایانی ئایینی به جوانترین شێوه له خزمه‌ت هاوڵاتییان دابن و ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به‌رووی هاوڵاتییان كراوه‌بێ و ره‌چاوی پاك و خاوێنی و ئامێره ساردكه‌ره‌وه‌كان بكرێت. هه‌روه‌ك جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون كرایه‌وه به رێنمایی و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی كه تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زان ده‌ری كردوون.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا زانایانی ئایینی داوایان له داموده‌زگاكان و هاوڵاتییان كرد، كه‌وا رێزی مانگی ره‌مه‌زان بگرن و هه‌وڵ بده‌ن رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به رێزگرتن له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ره‌چاو بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له چێشتخانه و كافتریا و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان.
بڕیاریش درا چه‌ندین چالاكی ئایینی و رۆشنبیری و وه‌رزشی به درێژای مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجام بدرێن. |