ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27/7/2011 به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محمد به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، به یاوه‌ری شاندێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا عومه‌ر ئیسماعیل ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی‌و، مامۆستا هیوا میرزا ئه‌ندامی سه‌كردایه‌تی‌و، مامۆستا عه‌لی ساڵح میران كارگێڕی مه‌كته‌بی عیلاقات‌و، مامۆستا كه‌مال ئیسماعیل كارگێڕی مه‌كته‌بی زانایان، سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی‌و، به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی‌و، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی وه‌رتی‌و، مامۆستا مه‌لا عومه‌ر سوێری‌و، مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی‌و، مامۆستا مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و، مامۆستا مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی له په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كێتی زانایان، پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكی نێوانیاندا، وێڕای تاوتوێكردنی دوایین پێشهات‌و گۆڕانكاریه‌كانی كوردستان‌و ناوچه‌كه، جه‌خت گرنگی یه‌كده‌نگی‌و یه‌كهه‌ڵوێستی‌و برایه‌تی كرایه‌وه‌و، قۆناغ‌و سه‌رده‌می ئێستا بۆ گه‌لی كورد به تێكڕا، به گرنگ‌و هه‌ستیار هه‌ژمار كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا، به‌ڕێز ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی زانایان كرد، له سه‌ر ئه‌و كاروچاڵاكیانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن‌و، ئه‌و ئه‌دایه‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كه‌ن‌و، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئاماده‌یی‌و پشتیوانی خۆی نیشاندا، بۆ هه‌ر هاوكاریێكی یه‌كێتی زانایان.
له به‌رامبه‌ردا به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانه‌وه، سوپاس‌و پێزانینی ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد‌و، هیوای خواست كه په‌یوه‌ندی‌و سه‌ردانی له‌م جۆره له نێوانیاندا به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به گه‌رمی سوپاسی سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد، كه به خێرایی‌و به ئه‌مانه‌ت‌و وه‌كو خۆی هه‌واڵ‌و كر‌و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
|