راگه‌یاندنی لقی شه‌قڵاوه:
رۆژی دووشه‌ممه 25/7/2011 شاندێكی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه‌پێكهاتبو له به‌ڕێزان: مامۆستا مه‌لا ته‌حسین خۆشناو به‌رپرسی لق‌و، ژماره‌یه‌ك له زانایان كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لقی ناوبراو، به‌شداریكرد له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی (حاجی ره‌سول فه‌قێ) له گه‌ڕه‌كی ئاشتی، له سه‌رمه‌یدان.
ئه‌مه‌و، له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا، وێڕای ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی ناوچه‌كه، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان: كاك عه‌لی جومعه نوێنه‌ری مه‌كته‌بی سه‌رۆك‌و وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و، به‌رپرسی لقی 24 ی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و، ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی‌و حیزبی ناوچه‌كه، به‌شداربوون.
شایانی باسه: له به‌شێكی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، به ناوی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانه‌وه، وتارێك له لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عوسمان پێشكه‌شكرا، كه به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌ر گرنگی مزگه‌وت‌و خێری دروستكردنی مزگه‌وت‌و، شوێنه خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان‌و، ده‌ستخۆشی له موسڵمان‌و خێرخوازانی ده‌ڤه‌ره‌كه كرد‌و، هیوای سه‌ربه‌رزی‌و به‌رده‌وامی بۆ خواستن.
|