ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی
له‌به‌رواری 30/ 7 / 2011 ، شێخ نیاز راغب دێگه‌یی ، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان به یاوه‌ری به‌رپرسی ناوچه‌ی مخموری یه‌كێتیه‌كه‌مان‌و شاندی یاوه‌ری، به ئاماده‌بوونی كاك حاجی درسیم به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ر‌و، مامۆستایانی ئاینی و، به‌رپرسی دام و ده‌زگاكانی حكومی و، حیزبی و، ڕیش سپی و، پیاو ماقولانی كۆمه‌ڵگای بیرزین‌و ده‌وروبه‌ری به‌ژداری كرد له مراسمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی بۆڵیان له كۆمه‌ڵگای بیرزین، له میانه‌ی ئاهنگه‌كه‌دا به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كیتی زانایان وتارێكی به پێزی پێشكه‌ش به ئاماده‌بوان كرد‌و، له وته‌كه‌یدا ده‌ست خۆشی له خیرخوازان كرد‌و، رایگه‌یاند‌و، تاڕاده‌یه‌ك شاری هه‌ولێر زۆر به‌جوانی رازاندراوته‌وه به دروستكردنی مزگه‌وت . بۆیه داوا له خێر خوازان ده‌كه‌م هانگاوی زیاتریان بۆ قه‌زاو ناحیه‌كان‌و، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستان بێت، به‌دروستكردنی مزگه‌وت بۆیان .
|