قسه‌كردن له‌سه‌ر مێژووی گه‌یشتنی ئیسلام به ئهمریكاو، چۆنیه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌نێو وڵاتاندا، شتێكی ئاسان نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پاڵنه‌ر بوو له خستنه ڕووی ئه‌و شیكاركردنهی ئیسلام له وڵاتانی ئه‌مریكا، ئه‌و زانیاریه به‌ربڵاوانه‌ی سه‌ر تۆڕی نێت بوون، كه وای كرد خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌وه‌یه‌وه بكه‌ین‌و، تیشك بخه‌ینه سه‌ر لایه‌نێكی كه‌می كاریگه‌ری ئه‌و ئایینه‌ی، كه ئێستا له قۆناغێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر خۆی ده‌بینێته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كان له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی 16ی میلاده‌وه ئیسلام به‌و وڵاته گه‌یشتووه‌و، یه‌كه‌مین كه‌سی به ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكیش كه موسڵمان بووه، ناوی (ئیستفانكو ئوف ئیزامورا)ی پشكێنه‌ری ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ولایه‌تی ئه‌ریزونا بووه.
دوای ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك كادری مه‌غریبی, كه له وڵاتی كالیفۆڕنیا نیشته‌جێ بوون ئیعلانی موسڵمانێتی خۆیان كردووه.
گه‌یشتنی ئیسلام به ئه‌مریكا وه‌رچه‌خانێكی گه‌وره‌ی له رێڕه‌وی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فهرههنگیو فكری ئه‌و وڵاته دروست كرد
ساڵی ( 1796) سه‌ركرده‌ی ئه‌مریكی (جۆن ئه‌دمز) په‌یمانێكی مۆر كرد، كه تێیدا باس له‌وه ده‌كات ئه‌مریكا له‌مه‌ودوا به ئاراسته‌ی دژایه‌تی كردنی ئیسلام ناڕوات، چونكه ده‌نگێكی ئه‌و ئایینه له‌ناو هه‌ندێ له هه‌رێمه‌كان بڵاو بۆته‌وه.
ساڵی (1893) ( ئه‌لكسنده‌ر راسیل) یه‌كه‌مین نوێنه‌ری ئاینه‌كان بوو له یه‌كه‌مین په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته.
دوای به‌دوای ئه‌وه، كۆچی موسڵمانان له هه‌ندێ وڵاتی ده‌وروبه‌ر، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می په‌یمانی ئیسپانی‌و هۆڵهندیو فهڕهنسیو پرتوگالیه‌كان بۆ ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆڵێكی به‌رفراوانی بینی، له زیادكردنی رێژه‌ی موسڵمانان‌و ده‌ركه‌وتنی چالاكی ئایینی، له‌سه‌رده‌می به‌ر له جه‌نگی جیهانی یهكهمو له‌كاتی ده‌سته‌ڵاتی عوسمانی، زۆرێك له‌و موسڵمانانه‌ی كۆچیان بۆ ئه‌مریكا كرد بوو، كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان پێك هێنا به‌ناوی (كۆمه‌ڵه‌ی كۆمه‌كی كۆچبه‌ران) به مه‌به‌ستی كۆمه‌كی كردنی ئه‌و موسڵمانانه‌ی نیشته‌جێی ئه‌وێن، كه به گه‌وره‌ترین رێكخراو هه‌ژمار دهكراو، دواتریش له‌ژێر چاودێری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه، قوتابخانه‌یه‌كی ئیسلامی دامه‌زرا، كه (شێخ كه‌مال ئهدفینش) سه‌رپه‌رشتی دهكردو، ڕۆڵێكی دیاری له پێگه‌یاندنی كادری ئایینی هه‌بوو، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌مه‌وه كۆچبه‌رانی پۆڵه‌نداو لیتوانیا یه‌كه‌م ڕێكخراوی ئیسلامیان له نیۆرك دامه‌زراند، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌میشه‌وه یه‌كه‌م حه‌مله‌ی كاری بانگه‌وازی ده‌ستی پێكرد، كه له‌سه‌ر ده‌ستی كه‌سێكی به ڕه‌گه‌ز هیندی بوو، ئه‌وانه‌ی به‌و كاره هه‌ڵسان توانیان جێی كاریان له زۆرێك له شوێن‌و شاره‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌نه‌وه.
دروستكردنی مزگه‌وت له ئه‌مریكا پاڵپشتێكی گه‌وره بوو له زیادبوونی ڕێژه‌ی موسڵمان له‌و وڵاته
ئینجازی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كاری بانگه‌وازی به‌وه نه‌وه‌ستا، ته‌نها یه‌ك ڕێره‌و بگرێ‌و ته‌واو، به‌ڵكو توانی به‌دوای خۆیدا كارنامه‌ی دروستكردنی مزگه‌وت بكاته یه‌كێ له‌و كۆڵه‌گانه‌ی، كه ساباتی موسڵمانانی له‌سه‌ر وه‌ستاوه‌و كاره‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ببات، ئیدی له ماوه‌ی كه‌متر له 40 ساڵ پتر له 20 مزگه‌وت له نێو شاره‌كانی زۆریك له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هاته بینا كردن‌و جمۆجۆڵو چالاكی ئایینی‌و بانگه‌وازیان تێدا ئه‌نجام ده‌دا، كه ئه‌مه بووه پاڵپشتێكی به‌هێزی ئه‌و رێكخراو كۆمه‌ڵه‌و قوتابخانه‌یه، كه له پێناو ئامانجێكی گه‌وره‌ی خزمه‌ت به ئیسلام‌و كاری بانگه‌وازی له‌و هه‌رێمانه دروست ببوون، ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌خانێكی گه‌وره‌ی له ڕێڕه‌وی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فهرههنگیو فكری ئه‌و وڵاته چێكرد.
له ده‌ره‌نجامی ئه‌و بڵاوبوونهوهیهو كامڵ نه‌بوونی كاری بانگهوازیهكه، ململانێ كه‌وته نێو به‌شێكی موسڵمانه سپی پێستهكانو ڕه‌ش پێسته‌كان، ئه‌مه‌ش وای كرد، جۆرێك تێكشكانی له‌و ڕێڕه‌وه دروست كرد، كه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ی ئه‌وه، كه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌ی موسڵمانان سیاسه‌تی ئه‌مریكا نیشانه‌ی پرسیار بخاته سه‌ر ئیسلامه‌وه، ئه‌و ئاراسته‌یه ماوه‌یه‌كی كێشا‌و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵه‌یه‌كی به‌ناوبانگ له ناو ڕه‌ش پێسته‌كان دروست بوو، كه (والاس فرد محمد) به‌رپرسی یه‌كه‌می بوو، به‌ڵام سیاسه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه دژایه‌تی كردنی موسڵمانه سپی پێسته‌كانی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام دوای مردنی ئه‌و به‌رپرسه دۆخه‌كه به‌ره‌و هێمنی ڕۆیشت‌و تێگه‌یشتنێك له‌نێوان هه‌ردوولا دروست بوو، به‌وه‌ی ئیسلام وه‌ك ئایین نه تایبه‌ت به سپی پێستهكانو نه تایبه‌تیشه به ره‌ش پێسته‌كان، ئه‌و خاڵه‌ش بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤێكی نوێی بانگه‌وازی موسڵمانانی ئه‌وێ، كه دواجارو له ئه‌نجامی ئه‌و پێكه‌وه كاركردنه خودی رێكخراوه‌كه ژماره‌ی موسڵمانانی بۆ نزیكه‌ی (70) هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕاند.
ئاماره‌كان وێنه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌رمان پیشان ده‌ده‌ن له كاریگه‌ری ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌مریكا..!!
ئه‌و میتۆده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلام له ئه‌مریكا هه‌ر له سه‌ره‌تایه‌وه تا ئیمرۆ، هه‌رچه‌ند ئاستی جیا جیای له قۆناغهكانیشهوه به‌خۆوه دیتبێ، به‌ڵام نه‌وه‌ستاوه‌و له‌وه‌ها سه‌رده‌مێكدا ئاماره‌كان وێنه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌رمان ده‌خه‌نه هه‌گبه‌ی زانیاریه‌وه.
به پێی زانیاریه‌كان ژماره‌ی مزگه‌وت له ئه‌مریكا گه‌یشتۆته پتر له (350) مزگه‌وت به‌ڵام ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانانه‌ی له گرتووخانه‌كان كه‌وتوون (350) هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه
به پێی ئاماری زانكۆی نیۆرك ژماره‌ی موسڵمان بۆ 2_3 ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕیوه، كه پرۆتستانته‌كان 10%و كاسۆلیكیهكانیش 15% ی ئه‌و ژماره‌یه پێك دێنن، گه‌وره‌ترین ئه‌و شوێنانه‌ی موسڵمانیان تێدا نیشته‌جێیه شاره‌كانی واشنتۆن‌و بوستهنو هیوستنو باكوری كالیفۆڕنیایه.
ژماره‌ی مزگهوتو شوێنی نوێژكردن له ناوه‌نده‌كانی زانكۆ‌و شاره موسڵمان نیشهكان له نێوان (350) تا (400) مزگه‌وت، قوتابخانه‌و خوێندنگه ئیسلامیه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وجودیان هه‌یه‌و، له 59%ی موسڵمانه‌كانیش هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆنو به‌شێكیان موشاره‌كه‌ی فیعلی ڕاگهیاندنو ناوه‌نده رۆشنبیری‌و زانستی‌و عهسكریو پێگهیاندنهكان ده‌كه‌ن.
له 59%ی موسڵمانانی ئه‌مریكا هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانكۆنو به‌شێكی زۆریان موشاره‌كه‌ی فعلیان له ناوه‌نده رۆشنبیریه‌كانی هه‌یه
چه‌ندین ڕێكخراو به شێوه مۆڵه‌تدارو به كارنامه‌یه‌كی فه‌رمی كار ده‌كه‌ن، له‌وانه (رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ئه‌مریكی، كه به گه‌وره‌ترین رێكخراو مه‌زنده ده‌كرێ، ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی ئه‌مریكای باشور، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ئه‌مریكی، ڕابیته‌ی گه‌نجانی موسڵمان له ئه‌مریكا، ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه ئیسلامیه‌كان، په‌یمانگای ئه‌مریكی بۆ كاروباری ئیسلامی، یه‌كێتی قوتابیانی موسڵمان، وه‌قفی ئیسلامی له ئه‌مریكا، دامه‌زراوه‌ی ئیسلامی بۆ زانستی پزیشكی.. هتد).
به‌ڵام وه‌نه‌بێ ئه‌و ژماره زۆری موسڵمانان ئازاد‌و سه‌ربه‌ست بن، زۆرێكیان گیرۆده‌ی وه‌ستاندن كراون، له چوارچێوه‌ی ژیانێكی سنووردار گوزه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆرێك له موسڵمانان توشی ئه‌شكه‌نجه‌و زیندان هاتوون، كه به پێی وته‌ی (مایكل والر) ژماره‌ی موسڵمان له گرتووخانه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتۆته نزیكه‌ی (350) هه‌زار كه‌س.
یه‌كێ له‌و بانگخوازانه‌ی, كه ڕۆڵێكی باڵای بینیوه له كاری بانگه‌وازی‌و تا ئێستا به ده‌یان په‌رتوكی له‌سه‌ر ئیسلام‌و موسڵمانانی ئه‌مریكا نوسیوه (ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌د)ه، كه باڵیۆزێكی نێودارو بیریار‌و نوسه‌رێكی ده‌ست ره‌نگینه‌و به لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ئیسلام له ئه‌مریكا داده‌ندرێت، وێڕای ئه‌وه‌ش ئێستا سه‌رۆكی ناوه‌ندی (ئیبن خه‌لدون)ه, بۆ دیراساتی ئیسلامی له ئه‌مریكا، كه پۆستێكی تایبه‌ته‌و له واشنتۆن به ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی توێژینه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌ژمار ده‌كرێ، یه‌كێكه له‌وانه‌ی چه‌ندین جار ڕاشكاوانه قسه‌ی له‌سه‌ر ئیسلام له ئهمریكاو وڵاته خۆرئاواییه‌كان كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و ته‌وه‌ره‌ش چه‌ندین كتێبی نوسیوه له‌وانه: ( اكتشاف الاسلام_ كه رادیۆیی به‌ریتانی به شه‌ش ئه‌لقه‌و به‌ناوی ژیان له سێبه‌ری ئیسلامدا بڵاوی كرده‌وه_ رحله الی امریكا، التحدی الژی یشكله الاسلام، أزمه العولمه، الرحله النقدیه اللاژعه للاسلام...).
به پێی وته‌ی (مایكل والر) ژماره‌ی موسڵمان له گرتووخانه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتۆته نزیكه‌ی (350) هه‌زار كه‌س
ئه‌و بانگخوازه به یه‌كێ له زانا ناودارو بانگخوازه هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی ئه‌مریكا دادهنرێتو به شێوه‌ی مه‌یدانی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆخی موسڵمانانی ئه‌مریكا كردووه‌و له ده‌ره‌نجامیش لایه‌نه ئیجابی‌و سلبیه‌كانی خستۆته ڕوو، تا كاریان له‌سه‌ر بكرێ‌و، دۆخه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه‌و چاكتر ببردرێت.
له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به سایتی(alukah.net) ناوبراو باس له كێشه‌و دۆخی ئێستای موسڵمانانی ئه‌مریكا دهكاتو پێی وایه، یه‌كێ له ئه‌ركی هه‌نووكه‌ی جیهانی ئیسلامی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه كار بكه‌ن بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و قبوڵكردنی یهكترو ئازادی بیروڕا.
ئه‌و بانگخوازه ده‌ڵێ: خۆم‌و تیمه‌كه‌م له میانه‌ی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانمان بۆ گهشهكردنو به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی ره‌وشی موسڵمانان له ئه‌مریكا گه‌شتێكی چه‌ند مانگیمان كرد‌و پتر له 75 شوێن‌و كۆمه‌ڵگه موسڵمان نشینهكانمان به‌سه‌ر كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین حاڵی موسڵمان له چ ئاستێك دایه، زیاتر له (2000) چاوپێكه‌وتنمان كرد‌و له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت، كه ئێستا موسڵمان له ژێر ئابلۆقه‌ی گه‌وره دان‌و رێگه‌ی زۆرێك له مافه‌كانی ژیان‌و ژیاریان لێ گیراوه.
ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌د: موسڵمانان له ئه‌مریكا له ژێر ئابلۆقهدانو تا ئێستاش قوتابی موسڵمان له‌وێ به تیرۆرست ناو دهبرێو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حیجابیش ده‌پۆشن به كۆنه‌په‌رست داده‌نرێن
ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئیبن خه‌لدون له واشتۆن زیاتر ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی موسڵمانانی نیگه‌ران كردووه، ئه‌و خوێندنه‌وه هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكایه له‌سه‌ر موسڵمانان، چونكه تا ئێستاش قوتابی موسڵمان له‌وێ به تیرۆرستو ئیڕهابی ناو دهبرێو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی حیجابیش ده‌پۆشن به كۆنه‌په‌رست دادهنرێنو له زۆرێك له شوێنه گشتیه‌كان هێرشی نادروستیان ده‌كرێته سه‌رو سوكایه‌تیان پێ ده‌كرێ، ته‌نانه‌ت له ڕووی شعوریشهوه بریندار ده‌كرێن، ئه‌وه‌تا یه‌كێكی وه‌ك (بیل ئه‌وریلی) تا ئێستاش وا پێناسه‌ی قوڕئان ده‌كات، كه كتێبی نازیهكانو هیتله‌ره، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی موسڵمانان باسی لێوه ده‌كه‌ن.
ئه‌مریكیه‌كان دان به‌وه ده‌نێن, كه هیچ شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ئیسلام نیه
ناوبراو ده‌ڵێ: شوێن بۆ شوێن جیایه، له هیوستن هه ندێ موسڵمانمان بیر‌و بۆچوونیان وابوو تا راده‌یه‌ك ئه‌مریكا باشه، یه‌ك له‌و موسڵمانه نیجیریانهی نیشته‌جێی ئه‌وێ بوو گوتی: من جیفهر سۆن, كه
سه‌ركرده‌یه‌كی موسڵمانه‌و داكۆكی له ئازادی ئایینی ده‌كات به كه‌سێكی نزیك له موسڵمانان ده‌زانم.
ئه‌و بانگخوازه پێی وایه: كه له كاتی دیالۆكدا ئه‌مریكیه‌كان دان به‌وه ده‌نێن, كه هیچ شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ئیسلام نیه‌و نازانن بنه‌ماكانی ئه‌و ئایینه خۆی له چیدا ده‌بینێته‌وه..!! سیاسه‌تی ئه‌مریكا ڕێگره له‌وه‌ی ئه‌مریكیه‌كان زۆر تێكه‌ڵاو به موسڵمانه‌كان بن، چونكه مه‌ترسی بڵاو بوونه‌وه‌ی زیاتری هه‌یه.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و زانایه ده‌ڵێت: ئێمه له ساتێكی مێژوویی پڕ له مه‌ترسی داین، چونكه زۆرێك له كۆمه‌ڵگا موسڵمان نشینه‌كان له ژێر گه‌مارۆی دوژمن دان، ئه‌و ترس‌و هه‌ره‌شه‌و توند‌و تیژیه‌ی له‌نێو زۆرێك له وڵاتانی وه‌ك فهڵهستینو شیشانو كشمیرو عیراق هه‌یه، زه‌نگێكی مه‌ترسیداره له مه‌سه‌له‌ی پێكه‌وه ژیانی ئایینی‌و قبوڵكردنی یه‌كتری، بڵاوبوونه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ترس له ئیسلام لای عه‌لمانیه‌تی خۆرئاوا هێرشێكی له‌سه‌رخۆی دژ به ئیسلام‌و موسڵمانانه‌و هه‌ر ئه‌وه‌شه زه‌مینه‌ی دیالۆكو دانوستانی كه‌م كردۆته‌وه، دواجار ئه‌مه‌یه كێشه‌ی گه‌وره‌ی دروست كردووه، وه‌ك كوشتن‌و بڕین‌و هه‌تك كردن‌و سوكایه‌تی پێكردنی خودی مرۆڤه‌كان.
ساڵانه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ئه‌مریكیه‌كان موسڵمان دهبنو ئافره‌ته سپی پێسته موسڵمانه‌كانیش كه‌رامه‌تی خۆیان له‌ناو ئیسلام به‌دی ده‌كه‌ن
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا دێ زه‌مینه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی ڕێژه‌ی موسڵمانان له ئه‌مریكا باشتر خۆی ده‌بینێته‌وه‌و، ساڵانه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ئه‌مریكیه‌كان موسڵمان ده‌بن، ئێستا زۆرێك له ئافره‌ته سپی پێسته‌كان دێنه كاروانی ئیسلامه‌وه، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنی ئێمه له‌گه‌ڵیان دان به‌و ڕاستیه ده‌نێن، كه بێزارن له‌و شێوه
ژیانه‌ی هه‌یانه، كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وان وه‌ك ئاله‌تێك سه‌یری ئافره‌تان دهكاتو بگره هه‌رچی بازرگانی‌و سوكایه‌تی هه‌یه به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت ئه‌نجامی ده‌دات، بۆیه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له ڕێی ئیسلامه‌وه سنورێك بۆ كه‌رامه‌تی خۆیان دابنێن‌و چیتر نه‌بنه خه‌ڵوزی ئاگری ههوابازیو سێبه‌ری چه‌وسانه‌وه‌و سوكایه‌تی دایان نه‌پۆشێ، ئه‌وانه‌ی موسڵمان بوونه ڕاشكاوانه ده‌ڵێن: بێزار بووین له هه‌ندێ دیارده‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سلوكی هه‌ڵسوكه‌وت كردن به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت، به‌ڵام هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین, كه ئیسلام چ ڕێز‌و حورمه‌تێكی بۆ ئافره‌ت داناوه، هه‌ست ده‌كه‌ین تازه به‌خته‌وه‌ریمان دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و بانگخوازه پتر ده‌ڵێ: من پێم وایه سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌ك سه‌ده‌ی ئیسلامه، به‌ڵام پێویسته موسڵمانان له هه‌ركوێی دونیا هه‌ن، كار بكه‌ن بۆ پیشاندنی ڕووه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئیسلام به ڕووی ده‌ره‌وه، چونكه ئێستا ئه‌مریكا به چاوی ترسه‌وه له ئیسلام ده‌ڕوانێ‌و پێی وایه ئیسلام تیرۆر به‌رهه‌م دێنێت، خۆرئاوا نهزڕهیهكی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر ئیسلام، ده‌بێ ئێمه مانان هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین له ڕێی برایهتیو په‌یوه‌ندی ئیمانیه‌وه هێڵه گشتی‌و ستراتیژیه‌كانمان ڕێك بخهینو خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان زیاتر لێك نزیك كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی گشتی وزه‌یه‌كی به‌هێز له ڕۆحی ئیسلام‌و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان لای ئیسلام كۆبكه‌ینه‌وه‌و، له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و بۆ خزمه‌تی مرۆڤایهتیو كۆمه‌ڵگه موسڵمان نیشهكان خه‌رجی كه‌ینه‌وه، تا بتوانین وێنه‌ی ئیسلام به ڕووی ده‌ره‌وه جوانتر پیشان بده‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: پێویسته زانایانی ئایینی له وڵاته ئیسلامیه‌كان هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ دروست كردنی كه‌شێكی له‌بارتر بۆ جالیه‌ی موسڵمان له وڵاتانی خۆرئاوا‌و ئه‌مریكا، ئه‌ركی ئه‌وانه هیممه‌ت بكه‌ن بۆ كۆمه‌كی‌و تهشجیعو گه‌یاندنی بانگه‌وازی زیاتر به ئه‌وانه‌ی تازه موسڵمان ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كه پتر بێت‌و، خه‌ڵك زیاتر به‌ره‌و پیری ئیسلامه‌وه بێت.
ئا: عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د |