دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه به‌رواری 30/7/2011 و به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه به ئیش و كاره‌كانی ڕابردوو به‌رنامه ڕێژی بۆ كاری داهاتوو ، و به سه‌رپه‌رشتی لێپرسراوی لق و ئاماده‌بوونی كارگێڕانی لق و به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌كان لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له باره‌گای لق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا ...
سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و ، پاشان به‌رپرسی لق كورته‌یه‌كی له ڕووداو و پێشهاته‌كان باس كرد و پاشان باسی له كار‌و چالاكیه‌كانی زانایان كرد به تایبه‌تی هه‌وڵ و تێكۆشان له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیارده‌ی له‌شفرۆشی ، هه‌روه‌ها سوپاسی زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌ی كرد كه ڕۆڵێكی به‌رچاویان گێڕا له‌و پێناوه‌دا له ڕێگه‌ی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانه‌وه و هۆشیاری پێویستیان گه‌یاندۆته موسوڵمانان ،
دواتر باس له‌وه كرا كه سوپاس بۆ خوا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز و لقه‌كه‌مان هه‌وڵی ته‌واوی بۆ خۆ ئاماده‌كردن داوه له‌و باره‌یه‌وه هه‌موو هه‌وڵه‌كان خرایه به‌رباس ، پاشان دواتر كۆبوونه‌وه به‌تێكڕای ده‌نگ ئیدانه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی مامۆستا ئارام فه‌ریقی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی شه‌شی گه‌رمیانی كرد ده‌رباره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی بۆ سایتی ئیسلام په‌یكی دابوو به لێدوانێكی ناڕاستیان له‌قه‌ڵه‌م دا.
پاشان ڕاپۆرتی لێژنه ناوچه‌كان خوێنرایه‌و و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ كرا‌و به‌وردی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی لقه‌وه تاوتێی داواكاری و پێشنیاره‌كان كرا و كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هێنرا .
|