دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
شاندێكی ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا نه‌جم عه‌بدوڵا ئه‌لیاس به‌رپرسی ناوچه و چه‌ند پێش نوێژ و ووتارخوێنێك سه‌ردانی مزگه‌وتی زه‌هرائیان كرد له مه‌رزی سنوری مونزه‌رییه له نزیك قه‌زای خانه‌قین و له نزیكه‌وه له گه‌ڵ پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كه دانیشتن و باسیان له كێشه‌و كه‌م و كورتی مزگه‌وته‌كه كرد‌و پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كه چه‌ند داواكارییه‌كی ئاراسته‌ی به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان كرد‌و، لای خۆیه‌وه به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قینی یه‌كێتی زانایان به‌ڵێنی به ئیمامی مزگه‌وته‌كه دا كه داواكاریه‌كانی به پشتگیری ته‌واوه‌وه بگه‌یه‌نێته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو كاری پێویستی له‌سه‌ر بكات و له به‌رامبه‌ریشدا سوپاسی شاندی ناوچه‌ی خانه‌قینی كرد بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه، و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی .
|