له‌میانه‌ی ڕاپرسیه‌كی ئاژانسی هه‌واڵی موسڵمانانی (ئیسپانیا) له‌ژێر نا‌وی ( ڕێژه‌ی كاریگه‌ری ئیسلام له دروست كردنی هه‌ویه‌ی ئیسلامی له ئیسپانیا)دا, ئه‌و راستیه به‌ده‌ر كه‌وتووه، كه ئیسلام كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی له‌و وڵاته هه‌یه.
راپرسیه‌كه كه له‌گه‌ڵ زیاتر له (1000) كه‌سی ئیسپانی ئه‌نجامی دراوه، له ئه‌نجامدا 48% به‌شدار بوان ئیسلامیان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی‌و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌ست نیشان كردووه، 33% له به‌شداربیووان بوونی ئیسلامیان به‌گرنگ‌و پێویست وه‌سفكرد بۆ سه‌ر ئیسپانیا وه 18% یان ئاستی كاریگه‌ری ئیسلامیان به لا‌واز‌و نزم وه‌سفكرد, جێگه‌ی دڵخۆشیه كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری به‌شداربووان به‌وپه‌ڕی گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕ‌واننه ئیسلام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ر ژمێریه‌كه گشتگیر بووه موسڵمان‌و ناموسڵمان به‌شداریان تێداكرد‌و‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه پێدانیشه ئیسپانیا به یه‌كه‌مین وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت له ئه‌وڕ‌وپا, كه ئیسلام تێیدا بڵا‌و بوویه‌وه‌و گه‌شه‌یكرد‌وه سه‌ره‌تاكه‌شی بۆ سه‌ده‌ی د‌وانزه‌ی میلادی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام یه‌كێكیشه له‌و وڵاتانه‌ی، كه سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه‌و مه‌حاكیمی ته‌فتیش موسڵمانانیان زۆر ئازار داوه‌و، بۆیه ئیسپانیا وێڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستاش ده‌یان‌و زیاتریش شوێنه‌واری ئیسلامی تێدایه، به‌ڵام یه‌كێك بوو له دره‌نگترینی ئه‌و وڵاتانه‌ی له ئه‌وروپا ئیسلامیان وه‌ك ئایینێك قبوڵ كردووه.
|