دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان رۆژانه كۆمه‌ڵێك پرسیارییان ئاراسته‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كرد، تایبه‌ت به زه‌كات‌و رۆژووی مانگی ره‌مه‌زان، رۆژی چوارشه‌ممه (9-8-2011) لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێك له‌و پرسیارانه‌ی به‌شێوه‌ی فه‌توا بڵاوكرده‌وه، كه چه‌ند ته‌وه‌رێكی له‌خۆ گرتووه، له‌وانه:
یه‌كه‌م: گه‌نجێك، كه توانای مادی نییه‌و ده‌ست كورته‌و پێویستی به ژیانی هاوسه‌رگیری هه‌یه، دروسته ئه‌وه‌نده زه‌كاتی پێ بدرێت، كه بتوانێ به ته‌واوی كاروباری ژنهێنانه‌كه‌ی پێ ئه‌نجام بدات به مه‌رجێك له سنووری عورف ده‌رنه‌چێت.
دووه‌م: هه‌ر چوار مه‌زه‌به‌كه یه‌ك ڕان، كه دروست نییه زه‌كات بدرێت به لایه‌نی خێرخوازی‌و چاكسازی گشتی له دروستكردنی بهندهرو پرد‌و مزگهوتو قوتابخانه‌و چاككردنی رێگاوبانو كفنكردنی مردووان).
سێیه‌م: موسڵمانی رۆژووگر له‌و وڵاتانه كه درێژی رۆژیان ده‌گاته هه‌ژده كاتژمێر، ئازاده بۆخۆی یه‌ك له‌و دوو شێوازه هه‌ڵبژێرێت: یان وه‌ك نزكیترین وڵات له خۆیانه‌وه به رۆژوو بێت، كه رۆژ تێیدا عاده‌تی بێت. یان به ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی رۆژه‌كانی شاری مه‌كه‌و مه‌دینه به رۆژوو ده‌بێت.
چواره‌م: پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و كشتوكاڵ‌و هاوسه‌رگیری، زه‌كاتیان تێدا نییه.
پێنجه‌م: پاره‌ی قورعه ئه‌گه‌ر هه‌ر مانگه‌و بۆ یه‌كێكیان بێت‌و ئه‌ویش دوای وه‌رگرتنی خه‌رجی بكات زه‌كات له هیچیان ناكه‌ویت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ری بگرن‌و هه‌ر یه‌كه‌و له ماڵی خۆی دابنێت‌و ئه‌و دوازده مانگه ئه‌وانه هیچیان خه‌رجی نه‌كه‌ن‌و، بگاته (5.500.000) دینار، زه‌كاتی تێدا ده‌كه‌وێت.
تێبینی ئه‌و كورته‌ی فهتواكانه، بۆ وه‌رگرتنی درێژی فهتواكهو وردیاتی پتر له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكیان، بگه‌ڕێوه به‌شی (فه‌توا) له سایتی زانایان، یان له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه:
زه‌كاتی پاره‌ی قورعه‌ی هاووڵاتیان؟
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26398
زه‌كاتی پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌و كشتوكاڵ‌و هاوسه‌رگیری
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26397
حوكمی به رۆژوبوون له‌و وڵاتانه‌ی رۆژه‌كانیان درێژن؟
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26396
ئایا دروسته زه‌كات بدرێت به مزگه‌وت؟
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26395
ئایا دروسته پاره‌ی زه‌كات بدرێته گه‌نجێك تا ژیانی هاوسه‌ری پێ پێكبهێنێت؟
http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26394
|