سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (10 ره‌مه‌زانی 1432ی كۆچی به‌رامبه‌ر 10-8-2011ی میلادی شێخ ناسیح نه‌قشبه‌ندی كوڕه گه‌وره‌ی شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی شێخی بیاره له باریكه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی كۆچی دوایی كرد، بڕیاره به‌یانی له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا له شاره‌دێی بیاره به خاك بسپێردرێت.
به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو‌و سه‌رجه‌م مورید‌و خۆشه‌ویست‌و هه‌وادارانی بنه‌ماڵه‌ی شێخی بیاره ده‌كه‌ین، خوا گه‌وره له‌و مانگه پیرۆزه‌دا به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات‌و بیخاته به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی‌و سه‌بووری هه‌موو لایه‌كیش بدات.
إنّا لله وإنّا إليه را‌جعون |