ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 11/8 سه‌رۆك مام جه‌لال له شاری سلێمانی پێشوازییه‌كی گه‌رمی كرد له وه‌فدی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان كه پێكهاتبوون له مامۆستا عه‌بدوڵڵا سه‌عید وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و مامۆستا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و بهرپرسو كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لقی سلێمانی‌و فه‌توا.
له دیدارێكی دۆستانه‌ی گه‌رموگوڕدا سه‌رۆك مام جه‌لال به‌گه‌رمی به‌خێریهێنان و پیرۆزبایی لێ‌كردن به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه و رۆڵی زانایانی ئایینی به‌رزنرخاند له خزمه‌تكردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌رگریكردن له ده‌ستكه‌وته باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان و به‌ها پیرۆزه‌كان و هه‌روه‌ها هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌هه‌موو چین و توێژ‌و كه‌رته جیاجیاكانییهوه.
له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال ئاماژه‌یكرد به‌و راستییه‌ی كه ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینی خۆشه‌ویستی و لێبوورده‌یی و ته‌بایی و لهیهكترخۆشبوونه، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆك كۆمار باسی رێز‌و حورمه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی كرد، به‌وه‌ی نابێ رێگه بدرێت هیچ كه‌سێك سوكایه‌تی‌و بێ رێزی به‌رامبه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام بكات، خۆشحاڵی خۆیشی ده‌ربڕی كه گه‌له‌كه‌مان به‌سوود وه‌رگرتن له‌و چه‌مك و به‌ها پیرۆزانه توانیویه‌تی ته‌بایی و یه‌كڕیزی خۆی بنیات بنێ و كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره به‌دیبێنێ و رێز‌و حورمه‌تی جیهان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، وتیشی: كورد ده‌توانێ له عیراقیشدا به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه شانازیی به رۆڵی خۆیه‌وه بكات كه توانیویه‌تی ببێته هه‌وێنی ته‌بایی و برایه‌تی و پێكهێنه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و وایلێهاتووه به‌بێ كورد هیچ شتێك له عیراقدا سه‌رناگرێ و هه‌مووان گوێی لێده‌گرن.
سه‌رۆك مام جه‌لال رونیشیكرده‌وه كه ته‌بایی و یه‌كده‌نگی كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووسسازه‌و تاسه‌ر كۆشش و خه‌بات بۆ پاراستنی ئه‌و برایه‌تی و ته‌باییه‌و پته‌وتركردنی ده‌كه‌ین .
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك مام جه‌لال پشتگیریی و پشتیوانی خۆی بۆ یه‌كێتی زانایان و رۆڵه مه‌زنه‌كه‌یان دوپاتكرده‌وه‌و ستایشی رۆڵه‌كه‌یان كرد، كه خۆشبه‌ختانه رۆڵێكی گه‌وره ده‌بینن، به‌ڵێنیشی پێدان كه به‌پێی توانا هاوكاریان دهكاتو چاره‌سه‌ری كهمو كوڕییهكانیان ده‌كات .
لای خۆشیانه‌وه وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان پیرۆزباییان له سه‌رۆك مام جه‌لال كرد به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌و وتیشیان: شانازی ده‌كه‌ین كه جه‌نابی مام جه‌لال وه‌ك كوردێك و رۆڵه‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناوداری ئایینی ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌و رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێ له یه‌كخستنی ریزه‌كان و ئاشته‌وایی و یه‌كێتی نیشتمانی له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته جۆراجۆره‌كاندا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا توانیویه‌تی كه چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی پـڕبایهخ بۆ گه‌لی كورد بێنێته‌دی.
وه‌فدی به‌رێزی زانایانی ئایینی پشتیوانی خۆشیان بۆ سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركردایه‌تی كوردستان ده‌ربری سه‌باره‌ت به هه‌وڵی به‌رده‌وام له پێناو ته‌بایی و یه‌كریزی گه‌له‌كه‌مان و به‌هێزتركردنی ناوماڵی كورد و به‌رزكردنه‌وه‌ی ناووناوبانگی كورد له ده‌ڤه‌ره‌كه و جیهانیشدا .
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان گووتی: ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین خزمه‌ت به بواری ئایین‌و نهتهوهییو كۆمه‌ڵایه‌تی خۆمان بكه‌ین‌و، به هه‌موو تواناشمان به‌رگری له مافه‌كانی زانایانی ئاینی‌و به‌ها پیرۆزه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ین.
له كۆتاییشدا وه‌فده‌كه زۆر سوپاسگوزاری سه‌رۆك مام جه‌لال بوون بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ئێواره‌خوانه رۆژووشكاندنهی كه بۆیانی رێكخستبوو ، هیواشیان خواست كه جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌رده‌م ته‌مه‌ندرێژ و له‌شساغ بێت له پێناو راپه‌راندنی ئه‌ركه چاره‌نووسسازه‌كانی سه‌رشانی كه عیراق و كوردستانیش زۆر پێویستیان به‌و رۆڵه هه‌یه .
جێی گووتنه هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان ئازاد جوندیانیو دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د ئاماده‌ی دیداره‌كه بوون.