له دانیشتنی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی (11-8-2011)ی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری ئێراق له شاری سلێمانی یه‌كێتی زانایان مه‌سه‌له‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م حه‌جی ئه‌مساڵیان خسته به‌رده‌م مام جه‌لال.
له‌و باره‌وه مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به سایتی (زانایان) رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ حكومه‌تی سعودیه زۆر گرفت‌و ئاسته‌نگی بۆ به‌رده‌م حاجیانی كوردستان دروست كردووه، بۆ نموونه ده‌بێ ماوه‌یه‌كی زۆر پێشی حاجیانی دیكه بچنه سه‌فه‌ری حه‌ج‌و له‌وێ چاوه‌ڕێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك گرفتی دیكه، بۆیه له دانیشتنی ئه‌مرۆِكه‌ماندا ئه‌و باسه‌مان خسته به‌رده‌م به‌ڕێز مام جه‌لال و، ئه‌ویش زۆر به سنگێكی فراوانه‌وه وه‌ری گرت‌و، ئێمه سوپاسی هه‌ستی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین، كه هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا مام جه‌لال ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆكی حه‌جی ئێراق كرد‌و، فه‌رمانی پێكرد ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكات‌و، پێویسته حورمه‌تی كورد بگرن‌و، ئه‌و ئاسته‌نگانه‌یان له‌به‌رده‌م لاببه‌ن، ئه‌ویش بریاریدا فه‌رمانه‌كه‌ی مام جه‌لال جێبه‌جێ بكات، هه‌روه‌ها مام جه‌لال پێی راگه‌یاند: كه نامه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ شای سعوودیه ده‌نووسم‌و به زووترین كات بیگه‌یه‌ننه ده‌ست بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه‌ی به‌رده‌م حاجیانی ئێراقی به گشتی‌و حاجیانی كوردستان به‌تایبه‌تی.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێست‌و به ده‌مه‌وه هاتنه‌ی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری ئێراقی كرد.
|