به‌مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی ساڵیادی رۆژی جیهانی لاوان‌و، قسه‌كردن له‌سه‌ر پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كانی لاوان، فه‌رهه‌نگخانه‌ی سمیلان له باره‌گای خۆی گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئایینی‌و گه‌نج‌و لاوانی سنوره‌كه ساز كرد.
له‌و گفتوگۆیه باس له كۆمه‌ڵێك له كێشه‌كانی گه‌نج كرا، به تایبه‌تی له‌و رووه‌وه كه بۆ گه‌نج ناتوانێ وه‌ك پێویست له‌گه‌ڵ رێڕه‌وی كاروانی زانست‌و رۆشنبیری‌و پێگه‌یاندنی خۆی بڕوات، بۆچی زۆرێك له لاو‌و گه‌نجانمان وه‌ك پێویست هۆشیاری پێویستیان نیه له باره‌ی دینداری‌و ئه‌ركی موسڵمانێتیه‌وه.
دواتر له لایه‌ن مامۆستایانی ئاماده بوه‌وه، تیشك خرایه سه‌ر هۆكاره‌كانی ئه‌و حاڵه‌ت‌و دیاردانه‌ی سه‌ره‌وه‌و گفتوگۆیه‌كی كراوه‌یان له‌سه‌ر كرا، كه بووه جێگه‌ی خۆشحاڵی زۆری لاوانی ئاماده‌بووی گفتوگۆیه‌كه‌و هیوایان خواست ئه‌و جۆره لێك نزیكی‌و دانیشتنانه به‌رده‌وام بن.
جێی ئاماژه پێدانه فه‌رهه‌نگخانه‌ی سمیلان خانه‌یه‌كی رۆشنبیری گشتیه‌و سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری لاوانه‌و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له‌و ده‌ڤه‌ره كراوه‌ته‌وه.
|